+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پرۆژەی گەشەپێدانی توانای گەنجان لە مانگی حوزەیران و تەموزدا:

منداڵپاریزی کوردستان له‌ بەرنامەى گەشەپێدانى تواناکانى گەنجان لە سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان کەشیکی گونجاو بۆ گەنجان دابیندەکات تا بتوانن توانا و ئارەزووەکانیان بەدەربخەن و پەرەی پێبدەن.

هەندێک لە چالاکییەکانی سەنتەرەکان لە مانگی حوزەیران و تەممووزدا:

* سەنتەری گەنجانی کۆیە: خولێکی (برین و دروومان بۆ ٤٠ گەنج،زمانی ئنگلیزی بۆ ٣٠ گەنج، پیشەیی كاره‌با بۆ ٢٠ گه‌نج، سەرتاشی بۆ ٤٣ گەنج، هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ ٢٢ گه‌نج و موزیک بۆ ٤٣ گەنج) کردەوە.

* سەنتەری گەنجانی خانەقین: خولێکی ( شێوەکاری بۆ ٣٠ گەنج، چاککردنەوەی سپلێت بۆ ٣٥ گەنج، زمانی ئنگلیزی بۆ ٤٢ گەنج، میوزیک بۆ ٣١ گەنج و برین و دورمان بۆ ٤٩ گەنج) کردەوە کە بۆ ماوەی ٢ مانگ بەردەوام دەبن.

* سەنتەری گەنجانی دەربەندیخان: خولێكی (پیشه‌یی سەرتاشینی بۆ ٣٠ گەنج، وێنەکێشان بۆ ١٠ گەنج، زمانی ئنگلیزی بۆ ٣٠ گەنج و موزیک بۆ ١٦ گەنج) کردەوە.

* سەنتەری گەنجانی کەلار: خولی فێربوونی دەف بۆ ٢٣ گەنج و خولی شێوەکاری بۆ ١٨ گەنج کردەوە.

* سەنتەری گەنجانی سلێمانی: خولی سەرتاشی بۆ ٦٠ گەنج و ئارایشتگەی بۆ ٢٠ گەنج کردەوە.

* سەنتەری گەنجانی ڕانیە: خولی بەهێزکردنی ئنگلیزی و وانەکانی پۆلی ١٢ی کردەوە

* سەنتەری گەنجانی شۆرش: خولێکی زمانى ئینگلیزى و دوورمانی کردەوە

* سەنتەری گەنجانی هەڵەبجە: ١- خولی (زمانی ئنگلیزی، شێوەکاری، موزیک و زمانی تورکی) کردەوە. ٢-گروپی موزیکی سەنتەر سەردانی ئەڵمانیایان کرد بۆ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی کلتوری گەلان.

Leave a Reply