+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پرۆژەی گەشەپێدانی توانای گەنجان

منداڵپاریزی کوردستان له‌ بەرنامەى گەشەپێدانى تواناکانى گەنجان لە سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان کەشیکی گونجاو بۆ گەنجان دابیندەکات تا بتوانن توانا و ئارەزووەکانیان بەدەربخەن و پەرەی پێبدەن.

 هەندێک لە چالاکییەکانی سەنتەرەکان لە مانگی حوزەیراندا:

* سەنتەرى گەنجانى شۆڕش، خولێکى بەهێزکردنى بۆ وانەکانى (بیرکارى و ئینگلیزى )پۆلى (9) ى بنەرەتى و وانەى (ئینگلیزى )ی  پۆلى (12) ى ئامادەیى کردەوە.

* سەنتەرى گەنجانى خانەقین: ١- خولێکى چاکسازى (سپلیت)ی بۆ 32 گەنج کردەوە، ٢- کۆتایی بە خولێکى تێنسى سەرمێز هێنا کە 40 گەنجى تیایدا بەشداربوون. ٣- گفتوگۆیەکى کراوەی بە زمانى ئینگلیزى بۆ 35 گەنج ئەنجامدا. 4- کۆتاییهێنا بە خولێکی بالە کە بۆ ماوەی ٣ هەفتە بەردەوام بوو.

* سەنتەری گەنجانی دەربەندیخان:١- رۆژانە مەشق و ڕاهێنانی وەرزشی بە ١١٢ فێرخواز دەکات بە شێوازێکی ئەکادیمی. 2 – خولێکی تۆپی پێی کردەوە بۆ فێرخوازان.

* سه‌نته‌رى گه‌نجانى سلێمانى خولێكى زمانى ئينگليزى بۆ (25) گه‌نج کردەوە.

*سەنتەرى گەنجانى رانیە:١- خولێکى بەهێزکردنى وانەى (فیزیا) ى قۆناغى (١٢) ئامادەیى کردەوە. ٢- خولێکى زمانى ئینگلیزى کردەوە کە بۆ ماوەى دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

Leave a Reply