+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

رۆژی جیهانیی پەنابەر

20ی حوزەیران رۆژی جیهانیی پەنابەره‌ ، رۆژێکە بۆ پاڵپشتیکردن لەو پەنابەرانەی کە بەهۆی شەر، زۆرداری یان تێرۆر ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێلن و ڕوو بکەنە وڵاتانی دەوروبەر.

منداڵپارێزی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردن و خزمەتکردنی منداڵانی پەنابەر، 4 پانتایی هاورێی منداڵ بەرێوەدەبات بە هەماهەنگی رێکخراوی یونیسێف لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەرانی (بەرزنجە، تازەدێ، ئاشتی و شارۆچکه‌ی پیرەمەگرون) و باخچەی منداڵانی کازیوە و مەڵبەندی رۆشبیری کازیوەی منداڵان-عەربەت بەرێوەدەبات لە کەمپی عەربەت.

بەم بۆنەیەوە، منداڵپارێزی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردن و گەرانەوی خەندە بۆ سەر لێوی ئەم منداڵانە لە باخچەی منداڵانی کازیوە و مەڵبەندی رۆشبیری کازیوەی منداڵان-عەربەت چەند چالاکییەکی ئەنجامدا کە پێکهاتبوو لە پێشەنگایەکی شێوەکاری، سەمای منداڵان، و دابەشکردنی لیفلێت و پۆستەری هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێرا و چۆنێتی خۆپاراستن. لە کۆتاییدا شیرینی و دیاری بەخشرا بە منداڵان.

Leave a Reply