+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

خولی هاوینه‌ی‌ کازیوه‌کان

منداڵپارێزی کوردستان له‌ پرۆژه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانیدا چەندین چالاکی و خولی جۆراجۆر پێشکەش بە منداڵان دەکات بەبێ جیاوازی بە مەبەستی گرنگیدان بە تواناکانی منداڵ و دروستکردنی ژینگەیەک کە مافەکانیان تیایدا پارێزراوە.

پرۆژە پەروەردەییەکانی منداڵپارێزی کوردستان چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا لە مانگی حوزەیران:

* لەگەڵ هاتنی پشووی خوێندنگەکان مەڵبەندەکانی کازیوی منداڵان خولی بەهێزکردنی وانەکانیان کردەوە لە هەر ٥ کازیوەکە کە خولی (هونەری، وەرزشی و بەهێزکردنی زمانەوانی) لە خۆدەگرێت. (کازیوەی سەرشەقام-١٦٤ سوودمەند، کازیوەی سەرا- ٢٢٦ سوودمەند، کازیوەی چوارتا- ٢٠٦ سوودمەند، کازیوەی بازیان- ٢٦٧ سوودمەند، کازیوەی عەربەت- ٤٢١ سوودمەند)

 

* پانتاییەکانی هاورێی منداڵ لە کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ گەرانەوەی خەندە بۆ سەر لێوی منداڵان چەند چالاکییەکی هونەری و وەرزشی مانگانەیان ئەنجامدا بە بەشداری (١٦٣ منداڵ لە که‌مپی بەرزنجە، ٥٤٥ منداڵ لە که‌مپی ئاشتی و ٢٧٣ منداڵ لە پیرەمەگرون).

* سەنتەری راهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت پشکنینی چاوی بۆ گشت منداڵانی سوودمەندی سەنتەرەکە ئەنجامدا بۆ دووهەم جار لە نەخۆشخانەی وێستئای کە بە سوپاسەوە بێبەرامبەر ئەم خزمەتگوزاریەیی پێشکەش کردن.

Leave a Reply