+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

رۆژی جیهانیی ژینگە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە، 5 / 6 / 2017، منداڵپارێزی کوردستان چالاکییەکی هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا  سەبارەت بە پاراستنی ژینگە بە مەبەستی هاندان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر پاراستنی ژینگە لەناو کۆمەڵگە بە گشتی و لای منداڵ بەتایبەتی.

 

سەرەتای چالاکییەکە، لە قەزای چوارتا لە باخچەی کۆبانی، بە پەردەلادان لەسەر تابلۆیەکی هونەری دەستیپێکرد کە لەلایەن 80 منداڵی سودمەندی مەڵبەندی رۆشنبیری کازیوەی چوارتا ئامادەکرابوو. تابلۆکە لە 2500  سەرەدەبەی ئاو پێکهاتبوو کە لەلایەن منداڵەکانەوە کۆکرابوویەوە کە وەک ڕەمزێک بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە لە تابلۆکەدا رەنگیدایەوە.

دوابەدوای چالاکیەکە ‌هەڵمەتێکی پاکردنەوەی قەزاکە دەستی پێکرد .

Leave a Reply