+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

گرتنەخۆ

پرۆژەی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دارایی و کۆمەڵایەتی بۆ ئەو منداڵانە و خێزانەکانیان دابیندەکات کە کەمدەرامەتن و پێویستیان بە هاوکارییە لە ڕێگای سپۆنسەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی بەردەوامبوونیان لە خوێندن  و دانەبراندنیان بەهۆی کارکردن.

پرۆگرامی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان:

* له‌ رۆژی  (20 / 4 – 4 / 5 / 2017) هاوکاری مانگانەی به‌خشییه‌ (1240) سوودمه‌ند وەک هاوکاری مانگه‌كانی (3 و4 ی 2017)  به‌ بڕی (104.698.000) ” سەدو چوار ملیۆن وشەش سەد و نەوەد و هەشت هه‌زار دینار”  . سه‌رجه‌می ئه‌و هاوكاریانه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانی خێرخوازی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی كوردستان  دابینکراوە.

* وه‌ك دیاری جەژنی نەورۆز ( 2500$ )  دوو هەزارو پێنج سەد دۆلار بەخشرایە “25” منداڵ به‌ بڕی (100$) سه‌د دۆلار بۆ هه‌ر منداڵێك .جێگای سوپاسە  ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ لایەن بەڕێز (بەکر حاجی محەمەد سەرگەڵویی  ) دابینكراوه.‌

ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان هه‌میشه‌ ده‌رگای واڵایه‌ بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستی زۆریان به‌ هاوكارییه.‌

Leave a Reply