+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

چالاکییەکانی پرۆگرامی پەروەردە لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانی ٢٠١٨

منداڵان پێویستان بە شوێنێکە بۆ گوزارشتکردن لە تواناکانیان، یاریکردن و فێربوون لە ڕێگای چالاکی جۆراوجۆر. مەڵبەندەکانی رۆشنبیری کازیوەی منداڵان ئەم دەرفەتە بۆ هەموو منداڵێک دەرەخسێنن بەبێ جیاوازی لە کەش و دۆخێکی ئارام و پارێزراودا.

چالاکییەکانی پرۆژە پەروەردەییه‌کانی منداڵپارێزی کوردستان لە مانگی نیساندا:

* ڕۆژی 2017/4/12 پێشانگایەکی شیوەکاری بۆ منداڵانی سوودمەندی مەڵبەندی رۆشنبیری کازیوەی بازیان کرایه‌وه‌ کە 78 منداڵ بەشداریان تێدا کردبوو.

* کازیوەی چوارتا لە رۆژانی 16 تا 2017/4/18 شانۆگەری (شانۆ و هاورێکانی)یان نمایشکرد لە سێ شوێن و کاتی جیاوازدا بۆ 125 منداڵی سوودمەندی کازیوەی چوارتا، 325 خوێندکاری خوێندنگەی سەرسیری بنەرەتی تێکەڵاو و 80 منداڵی باخچەی ساوایانی چوارتا.

* رۆژی 2017/4/21 و 2017/5/27 چه‌ند چالاكیه‌كی وه‌رزشی و هونەری بۆ نزیكه‌ی 520 منداڵی کەمپی پیرەمەگرون و نزیكه‌ی 600 منداڵی باخچەی کازیوەی عەربەت ئەنجامدرا.

* ڕۆژی 2017/4/22 خوێندكارانی قوناغی 11ی خوێندنگه‌ی شه‌هید جه‌باری نمونه‌یی بە 12 پرۆژه‌ به‌شداریان كرد له‌ فیستیڤاڵی ڕۆژی زه‌وی.

* رۆژی 2017/4/24 منداڵانی سوودمەندی باخچەی کازیوەی عەربەت بەشانۆگەری و گۆرانی بەشداریان لە هەڵمەتی هۆشیاری (پاراستنی ددانەکانمان) کرد کە لە لایەن ستافی ئیمێرجنسی کەمپی عەربەت بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی 2 مانگ بەردەوام دەبێت.

* رۆژی 2017/4/26 کۆرێکی شعری بە ناونیشانی (پێنجەمین وەرزی ئەوین) ڕێکخرا بۆ هەردوو شاعیر محەمەد پاکژ و خاتوو ترێ محمود لە سەنتەری رۆشنبیری سەرا.

Leave a Reply