+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

:کارو چالاکی پرۆگرامی ته‌ندروستی منداڵپارێزی کوردستان له‌ مانگی ئازاردا

هەزارەها منداڵی نەخۆش پێویستیان بە چارەسەری خێرا یان خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە لە هەرێمی کوردستان و دەزگا تەندروستییە حکومییەکان بە تەنها توانای پێدانی خزمەتگوزاری پزیشکییان نییە بۆ هەموو کەیسەکان، بۆیە ڕێکخراوی ناحکومی وەک منداڵپارێزی کوردستان ئەو بۆشاییانە پردەکاتەوە بە ئامانجی دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی بۆ هەموو منداڵێک بە بێ جیاوازی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی کۆمەڵگە.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لە چوارچێوەی پرۆژەی تەندروستی ئەم چالاکییانە ئەنجامدرا  لە مانگی ٣ :

  • پرکردنەوەی فۆرمی تەندروستی نوێ بۆ ٤٦ منداڵی نەخۆش و ئەنجامدانی ١٢ نەشتەرگەری لە ناوه‌وەو دەرەوەی کوردستان ( نەشتەرگەری دڵ بۆ ٢ منداڵ لە دهۆک و ١ منداڵ لە هەولێر و ٦ منداڵ لە هندستان ئەنجامدرا ، نەشتەرگەری چاو بۆ ٣ منداڵ لە سلێمانی).
  • به‌رده‌وامبوون له‌ هەڵمەتى چارەسەركردن و هۆشياركردنەوەى منداڵ لەسەر چۆنيەتى پاكوخاوێنى دەمم و ددان لە قوتابخانەكانى شارى هەولێر، لە ڕۆژى 1 / 3 / 2017 بە هاوكارى كۆلێژى پزيشكى ددان لە  زانكوى(ئيشك) و دكتۆرە (سايە هادى) پسپۆرى پزيشكى نەخۆشى ددان تايبەت بە منداڵان و (7) خۆبەخش  هەڵمەتەکە بەرێوەچوو, , كە تيايدا (146) منداڵ لە قوتابخانەى (ئاسودەى بنەرەتى تێكەڵاو) سودمەندبوون.
  • ڕۆژی 2-3/ 3/ 2017، بەشداریكرد لە ١٦ مين كۆنفراسى تۆرى پزيشكى يابانى لە عيراق(JIM NET), كۆنفراسەكە لە شارى هەولێر بەرێوەچوو.
  • دابينكردنى كۆمەڵێك پێداويستى پەروەردەيى و فێركارى تەندروستی لە رۆژى 9/ 3/ 2017 بۆ سەنتەرى  ئۆتيزم لە شارى هەولێر.
  • ئەنجامدانی کۆڕێک بۆ دوو خاتوونی گەنج لەبارەی (کاریگەری نەخۆشییە دەروونیەکان لەسەر جەستە) لە دەربەندیخان.
  • ئەنجامدانی کۆڕیک بە هاوبەشی ڕێکخراوی (ئایدیا) سەبارەت بە ئۆتیزم لە ڕۆژی 14 / 3/ 2017 بۆ بەڕێز (د. جەعفەر عومەر). لە کۆڕەکەدا دایک‌و باوکی ١٧ منداڵی ئۆتیزم ئامادەبوون، کۆڕەکە لە هۆڵی سەنتەری گەنجانی دەربەندیخان بەڕێوەچوو.

ئەنجامدانی سیمینارێک لە ڕۆژی 15 / 3 / 2017 بۆ منداڵانى تووشبوو بە نەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانەى نانەكەلى لە شارى هەولێر سەبارەت بە خۆراکی تەندروست و پاکوخاوێنی. سيمينارەكە لەلايەن دكتۆرە( مينا عبدالحكيم, ناز معرف) پێشكەش كرا‌به‌ ئاماده‌بوونی (16)منداڵ و دایك و باوكیان و له‌ كۆتایی خه‌ڵاتیان پێشكه‌شی به‌شداربووانی سیمیناره‌كه‌كرد.

دابینکردنی جلوبەرگی کوردی بۆ 20منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی/ هەولێر لە ڕۆژی 20/ 3/ 2017 .

Leave a Reply