+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

پرۆژەی پانتایی هاوڕێی منداڵ

به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌و پاڵپشتیی ئه‌و ڕێکخراوه‌ مرۆییانه‌ی له‌ که‌مپی ئاشتی کارده‌که‌ن (مێری کڵاود) وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کەنەدا ڕۆژی 28 / 2 / 2017   سه‌ردانی (پرۆژەی پانتایی هاورێی منداڵ) ی  بۆ منداڵی ئاواره‌ی کەمپی ئاشتی کرد ئه‌م پرۆژه‌یه‌ منداڵپاریزی کوردستان بە فه‌ندی ریكخراوی یونسیف بەڕیوەیدەبات،  لە بەسەرکردنەوەکەدا سودمەندانی پرۆژەکە چەند  چالاکیەکی وەک (وەرزش و وێنەکێشان و کاری دەستی و شانۆ)یان پێشکەش بە میوانان کرد.

پرۆژەی پانتایی هاوڕێی منداڵ پرۆژەیەكی یەك ساڵییە ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان به‌ فه‌ندی ڕێکخراوی یونسێف به‌ڕیوه‌یده‌بات، ئامانج لە  پرۆژەکە:

–  پاراستنی منداڵ و پێشكەشكردنی پاڵپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتییە بۆ منداڵی ئاوارەی  كچ وكوڕی  تەمەن(5-17) ساڵ لە كەمپەكانی ئاواره‌و په‌نابه‌رانی ئاشتی, بەرزنجە, تازەدێ  و ناوچەی پیرەمەگرون.

–  رۆژانە زیاتر له‌ 480 منداڵ سوودمه‌ندن له‌ پرۆژه‌ی پانتایەكانی هاورێی منداڵ له‌ ڕێگه‌ی چالاكی هونەری وەك ( وینەكیشان وئیشی دەست، شانۆ، مۆسیقا) و چالاكی وەرزشی لە هەمان كاتدا هاوکاری ماددی و یێداویستی خوێندن وجلو بەرگ دابین دەكرێت بۆ منداڵی سوودمه‌ندی پرۆژه‌که‌

Leave a Reply