+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

خولی گه‌شه‌پێدانی توانای گه‌نجان له‌ ڕانیه‌

منداڵپارێزى کوردستان لە بەرنامەى گەشەپێدانى تواناى گەنجان- سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە، چه‌ند کۆرسێکی بۆ گه‌نجانی شاری ڕانیه‌ کرده‌وه‌ :

 * کردنه‌وه‌ی کۆرسێکى مۆزیکى بۆ گەنجانى شارۆچکەى بالیسان بە هاوکارى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان و لە سەرەتاکانى مانگى ٢ دەستپێکرد و سەرجەم ١٧ گەنج بەشدارییان تێدا کردوە.

 * کردنه‌وه‌ی کۆرسێکى ڕێنماییکردنی دەروونی بۆ کۆمەڵناسان و دەرونناسان بە هاوکارى رێکخراوى رێنمایى دەروونى خێزانى بۆ دەرچووانی بەشی کۆمەڵناسی و دەرونناسی و کلینیکەڵ سایکۆلۆژی کردەوە، لەم کۆرسەدا 

 ئەوانەی وەک توێژەری کۆمەڵایەتی و دەروونی (ڕێنماییکاری پەروەردەیی) لەقوتابخانەکاندا کار دەکەن، یان ئەوانەی لە نەخۆشخانە و ڕێکخراو و سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی دەروونیدا کار دەکەن، یاخود ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لەو سێ بەشە و بەشی کاری کۆمەڵایەتی (سۆشیال وۆرکەر) دەخوێنن. تێیدا سوودمەند دەبن.

خولەکە لە 25 / 2 / 2017 لە هۆڵى سەنتەر دەستیپێکرد و  لایەن (م. سامان سوەیلى) وانەکانى دەوترێتەوە و سەرجەم (٤٠) سەعات دەخایەنێت.

Leave a Reply