+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان لە سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان

منداڵپارێزی کوردستان / بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان لە سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان ڕۆژی 1 / 2 / 2017  ئەم خولانەی خوارەوەی کردەوە:

1- کردنەوەی خولی سەرتاشی بە بەشداری (١٥) گەنج .

٢- کردنەوەی خولی موزیک بە بەشداری (١٠٠) گەنج که‌ زۆرینه‌یان خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانن

٣- کردنەوەی خولی ناوبژیوانی بە بەشداری (٩) گەنج لە بەرواری 12 / 2 / 2017 خولەکە دەستی پێکردووە

٤- ئه‌نجامدانی تیروپشکی خولی تۆپی پێی ئاستە تەمەنییەکانی ١٩٩٩ بەرەوسەر له‌ ڕۆژی13 / 2 / 2017، بە بەشداری (٣٢) (١٠ فێرگەو ٢٢ تیپی میلی) کە لە شارەکانی (هەلەبجەی شەهید، دەربەندیخان، پێنجوێن، سەیدسادق، عەربەت، زەرایەن، شارەزور، رزگاری‌و هۆرێن و باوەخۆشێن) بەشدارن، لە یاریگای (شەهید محمود) خولەکە بەڕێوە دەچێت. کە سودمەندانی ئەم خولە زیاد لە (450) گەنجە.

Leave a Reply