+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

به‌رده‌وامی له ئه‌نجامدانی چالاکی بۆ منداڵان

 منداڵپارێزی کوردستان له‌ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كازیوه‌ی عه‌ربه‌ت و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كازیوه‌ی بازیان، به‌ ئامانجی بره‌ودان به‌ توانا وه‌رزشیه‌كانی منداڵ و بنیادنانی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و دروستكردنی دۆخێكی خۆش و وه‌رزشیانه‌ بۆ منداڵانی كه‌مپی عه‌ربه‌ت و په‌ره‌پێدان به‌ بەهرەو توانای منداڵان لە بواری چیرۆک و هۆنراوەو نوسین چه‌ند چالاکیکی ئه‌نجامدا:

*خولێكی یاری دووگۆڵی له‌ ڕۆژی 15 بۆ 19 / 1 / 2017 له‌ یاریگای كه‌مپی عه‌ربه‌تدا به‌ ئه‌نجام گه‌یاند و لە ڕۆژی 19 / 11/ 2016 یاری کۆتایی خولی هەڵبژاردە ئەنجامدرا و له‌ كۆتای خوله‌كه‌دا دیاری و خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ر دوو تیپه‌كه‌دا دابه‌ش كرا كه‌ بریتی بوو له‌ ( مه‌دالیا و سێتی جلی وه‌رزش ) وه‌ كاسی یه‌كه‌می درا به‌ تیپی براوه‌ .

 

* هەمان رۆژ چالاکیەکی چیرۆک خوێندنەوە بۆ (٥٥) سودمەندی کازیوەکە رێکخرا بە ئامادەبونی منداڵانی سودمەندی کازیوەو و منداڵانی ناحیەی بازیان.

Leave a Reply