+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

هاوکاری مانگانه‌ بۆ (1304) منداڵی سوودمه‌ندی به‌رنامه‌ی گرتنه‌خۆ

منداڵپارێزی كوردستان ڕۆژانی (20 / 10 – 2 / 11 / 2016) دا یارمه‌تی مانگه‌كانی (9 و10 ی 2016) به‌خشییه‌ (1304) منداڵی سوودمه‌ندی به‌رنامه‌ی گرتنه‌خۆ له‌ گشت شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان, به‌ بڕی (109.766.000) ” سەد و نۆ ملیۆن وحەوسەد و شەست و شەش هه‌زار دینار

سه‌رجه‌می ئه‌و هاوكاریانه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانی خێرخوازو خه‌مخۆری منداڵانی كوردستانه‌وه‌, له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی كوردستان گه‌یشتووه‌ به‌ ده‌ستمان. له‌هه‌مان كاتدا ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان (23.600.000) بیست و سێ ملیۆن و شەش سه‌د هه‌زار دینار وه‌ك هاوكاری بۆ “116” منداڵ به‌ بڕی (100,000) سه‌د هه‌زار دینار بۆ هه‌ر منداڵێك له‌ مانگێكدا دابه‌شکرد. 

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌ هاوكاری ئه‌م “116” منداڵه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین كراوه‌ كه‌ له‌ سندوقه‌كانی كۆمه‌كی منداڵپارێزی كوردستان كۆكراونه‌ته‌وه‌. 

ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان هه‌میشه‌ ده‌رگای واڵایه‌ بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستی زۆریان به‌ هاوكارییه‌.

Leave a Reply