+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ئه‌نجامدانی گەشتی پەلکەزێڕینە بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی.

منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژی 30 / 4 / 2016, گەشتێکی پەلکەزێڕینەی له‌ سه‌یرانگای مێرگه‌پان بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا ئه‌نجامدا .

6864KSC201600G_ 6770KSC201600G_ 6732KSC201600G_

گەشتی پەلکە زێرێنە بە یەکێک لە چالاکییە دیارەکانی منداڵپارێز ئەژمارد دەکرێت، کە مانگانە بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا ئەنجام دەدرێت. گەشتی ئەم جارەی منداڵپارێز بۆ سەیرانگای مێرگەپان بوو، کە زیاتر لە ٢٥ منداڵی چاو گەش بوو. لەگەڵ دایک باوکیان بەشداربوو.

6716KSC201600G_

ئەم گەشتە بەیاوەری کۆمەڵێک خۆبەخشی ڕووح سوک و کارەمه‌ندانی منداپارێز ئەنجام درا، ئەم گەشتە جیاواز لە گەشتەکانی پێشوو، بۆ دەوەی شار بوو.. زیاتر منداڵانی خۆشحال کردوو بزەیەکی جیاوازتری پێ بەخشین و چەند چالاکیەکی وەک (گۆرانی وتن و هەڵپەڕکی، یاری بەبڵ، دروستکردنی دەموچاوە کارتۆنیەکان لە سەر دەموچاوی مندالان) ئەنجامدرا.

6693KSC201600G_ 6680KSC201600G_ 6669KSC201600G_

ئامانجی ئەم گەشتە بەشداریپێکردنی منداڵانە لە چالاکیە جۆراو جۆراکان و بۆ بەره‌و باشتربوونی تەندروستی منداڵان.

(ئەم گەشتە لە دە دەرزی بەرگری بۆ من بە سوودتر بوو)

ئەمە لێداوانی یەکێک لە و منداڵە چاوگەشانەی نەخۆشخانەئ هیوا بوو، کە لە گەشتی پەلەکە زێڕینەی منداڵپارێزی کوردستان بۆ سەیرانگای مێرگەپان بە ڕێوە چوو.

 

Leave a Reply