تیمی پزیشکی ئەمریکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ
تیمی پزیشکی ئەمریکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ سهردانی کوردستانیان کردو رۆژی شەممە، 23 / 5 / 2015 رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری تیمی ئهمریکی و نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و د. ئاسۆ توانیان پشکنینی پێویستEcho بۆ زیاتر لە ٣٥ منداڵ لە ناحیەی شۆڕش ئەنجام بدهن.
پشکنینەکان بۆ هەموو ئەو منداڵانە بوو کە لە شارو ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەژین و پێویستیان بە پشکنین هەبووە بۆ کاری پێویست.
پاش پشکنین و راپۆرتی دکتۆرەکان، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی ئەو منداڵانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری و بەدواداچونی پێویستە.
بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموو منداڵان.