+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

یارمه‌تیدانی ئاواره‌ی نیشته‌جێی شارۆچکه‌ی خه‌له‌کان و عه‌ربه‌ت

ڕۆژی 17ی ئابی 2014، منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری به‌سه‌ر 21 خێزاندا دابه‌شکرد که‌ له‌ شارۆچکه‌ی خه‌له‌کان نیشته‌جێ بوون، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ هاوکاری گه‌یانده‌ 15 خێزان له‌ شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت که‌ ڕۆژی 16 ی ئاب ڕویان له‌وێ کردبوو.

هاوکاریه‌کان بریتی بون له‌ (شیر و دایبی و مه‌مه‌ی مناڵ و جلوبه‌رگ و پێڵاو بسکیت و یاری منداڵ و پێداویستی ژنان و پاککه‌ره‌وه‌)و برنج و ڕۆن و خۆراکی هه‌مه‌جۆر) 

هه‌روه‌ها‌ تیمێکی پزیشکی گه‌ڕۆک به‌ هه‌ماهه‌نگی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌و خێزانانه‌ی کرد که‌ له‌ شارۆچکه‌ی چوارتا نیشته‌جێن و  نزیکه‌ی 180 منداڵیان هه‌یه‌ و پشکنین بۆ 100 منداڵیان کراوهو چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و مندالانه‌ دابین کراوه‌ که‌ پیویستیان پێیه‌تی.‌ 

Leave a Reply