+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ساڵیادی دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كازیوه‌ی سه‌را و سه‌نته‌ری رۆشنبیری سه‌را

ڕۆژی 2014,04,15، چالاکیه‌ک بۆ  ساڵیادی دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كازیوه‌ی سه‌را و سه‌نته‌ری رۆشنبیری سه‌را به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی داتا شۆوه‌ چالاکی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌ری سه‌را پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرا و پاسان ئاماده‌بووان به‌شه‌کانی کازیوه‌ و سه‌نته‌ریان به‌سه‌ر کرده‌وه تا له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری چالاکیه‌کانیان بن که‌ له‌ ساڵی 2001 ه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌تکردن.‌

 

دواتر له‌ كه‌شێكی هێمندا له‌ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری سه‌را چه‌ند پارچه‌ موزیكێك له‌ لایه‌ن دوو كارمه‌ندی كازیوه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌ بوان كرا.

 مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كازیوه‌ی سه‌را :

ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ له‌ ساڵی (1997)دا وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک‌ بۆ منداڵی ئیشكه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام پاشان له‌ ساڵی 2000 دا وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کازیوه‌ی منداڵان به‌رده‌وام بووه‌، له‌ ئیستادا هه‌مو منداڵیك ئه‌توانیت سودمه‌ند بێت له‌پڕۆژه‌كه‌ بێ جیاوازی، به‌شه‌كانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ بریتیه‌ له‌ به‌شی ( تێنسی سه‌ر مێز، ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی، یاری ئه‌لكترۆن، شانۆ، موزیكی میللی، موزیك، ئیشی ده‌ست، گرافیك، كتێبخانه‌، وێنه‌ كێشان، دووگۆڵی ده‌ست)، هه‌روه‌ها ستۆدیۆیه‌كی هونه‌ری كه‌به‌رهه‌مه‌ موزیكی و هونه‌ریه‌كانی كازیوه‌ ئاماده‌ ده‌كات له‌ ساڵی 2013 دا،  728 منداڵ به‌رده‌وام سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی كردوه‌ 564 له‌ ره‌گه‌زی نێر وه‌ 164 له‌ ره‌گه‌زی مێ.

سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری سه‌را  :

سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری سه‌را له‌ ساڵی (2001) دامه‌زراوه‌ پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ڕۆشنبیری و هۆشیارییه‌. هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانه‌ له‌ بواری ڕۆشنبیریدا بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و ڕۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵگه‌که‌مان و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له‌ رێگای كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌و  دابینكردنی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و خستنه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌ دووهۆلی گه‌وره‌ دروست بووه‌ یه‌كێكیان بۆخۆێندنه‌وه‌ وئه‌وی تریان بۆ كتێبخانه‌ كه ‌له ‌هه‌موو جۆره‌ گتێبێكی زانستی و ‌وئابوری و ِڕامیاری و ڕۆمان وشعرو فه‌لسه‌فه‌و دیوانی شاعیران به‌ زمانی كوردی عه‌ره‌بی  فارسی و ئینگلیزی  تێدایه‌. هه‌روه‌رها شوێنی نووسینی ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكانه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریمان بۆ دابین كردون له‌ ڕوی هێڵی ئینته‌رنێت و دابین كردنی چاو قاوه‌ به‌ بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ بۆ ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ده‌كرێت له‌ ناو بینای سه‌نته‌ردا  له‌ ماوه‌ی ساڵی 2013 دا، (1460) كه‌س سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردوه‌ به‌رده‌وام .

 

Leave a Reply