+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

خوێندکارانی خوێندنگه‌ی شه‌هید جه‌باری نمونه‌یی هاوکاری هاوه‌ڵه‌کانیان ده‌که‌ن له‌ که‌مپی کوردانی ڕۆژئاوا له‌ شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت

پاش ئه‌وه‌ی دواناوه‌ندی شه‌هید جه‌باری نموونه‌یی که‌  پرۆژه‌یه‌کی منداڵپارێزی کوردستانه‌، له‌ به‌رواری(24-10-2013) چالاكیه‌كی خێرخوازی ئه‌نجامدا له‌ناو خوێندنگادا.

خوێندکاره‌کان بڕیاریاندا داهاتی ئه‌م چالاكییه‌ ته‌رخان بکرێت بۆدابین كردنی پێداویستی خوێندکارانی خوێندنگه‌ی عامودا‌ له‌كه‌مپی په‌نابه‌رانی کوردانی ڕۆژئاوا له‌ عه‌ربه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ پێداویستی  منداڵه‌ ئاواره‌كان.

هه‌روه‌ها ئامانجێکی تری ‌ ئه‌م چالاكییه‌بریتی بوو له‌ ئاشنابونی خوێندكاران به‌ره‌ِوشی ژیانی منداڵان و خێزانه‌کانیان له‌وكه‌مپه‌دا.

باربوی چالاکییه‌که‌ که‌ بڕی (2350000) دوو ملێون و سێ‌ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بوو له‌گه‌ڵ یه‌ک ملێۆن دیناری خێرخوازێک به‌ناوی (شێخ طاهیر شێخ لطیف) که‌ خاوه‌نی (پۆشاکی هاوکار تۆپ)ه‌ له‌ شاری سلێمانی و ئه‌و کۆگای جلو به‌رگه‌ بوو که‌ خوێندکاران جلو به‌رگه‌کانیان لێکڕی بوو. کۆی پاره‌که‌ درا به‌ 380 قات تراکسوت بۆ خوێندکارانی کچ و کوڕی خوێندنگه‌ی عامودا له‌ که‌مپی عه‌ربه‌ت.

ڕۆژی شه‌ممه‌ 7 /12/2013، ژماره‌یه‌ک له‌ خوێندنکاران به‌ یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر خوێندنگه‌و چه‌ند مامۆستایه‌ک له‌ خوێندنگه‌ی شه‌هید جه‌بار جلوبه‌رگه‌کان به‌ سه‌ر خوێندکاره‌کاندا دابه‌ش کرا.

له‌ ڕۆژێکی ساردی مانگی کانونی یه‌که‌م خوێندکارانی خوێندنگه‌ی شه‌هید جه‌باری نمونه‌یی هاوکاری خۆیان گه‌یانده‌ هاوه‌ڵه‌کانیان له‌ خوێندنگه‌ی عامودا له‌ که‌مپی کوردانی ڕۆژئاوا له‌ شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت.

Leave a Reply