+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

چالاکی سێکته‌ری گرتنه‌خۆ له‌ مانگی تشرینی دووه‌م

سێكته‌ری گرتنه‌خۆ له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی هاوكاری دارایی بۆ سوودمه‌نده‌كانی که‌ بریتین له‌و منداڵانه‌ی که‌ باوک یان دایکیان نه‌ماوه‌ یان هه‌ردوکیان.

بۆ مانگی تشرینی دووه‌می 2013، هاوكاری به‌ سه‌ر (1191) سودمه‌نددا دابه‌ش كرد‌ به‌بڕی (هه‌شتاو نۆ ملیێۆن و شه‌سه‌د و بیست چوار هه‌زار دینار ) له‌ سنوره‌كانی (سلێمانی، كه‌ركوك، قه‌ڵادزێ‌، كۆیه‌، كه‌لار، هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌مچه‌ماڵ و پێنجوێن)  .


شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ به‌ سوپاسێكی زۆره‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (حاجی سعدی كۆڵه‌ك ) بڕی (سه‌دوو سی و پێنج هه‌زار دۆلار ) وه‌ك دیاری دابه‌شکرا ‌به‌سه‌ر سوودمه‌نده‌كانماندا، هه‌ر سوودمه‌ندێک بڕی (100 $)ی وه‌رگرتووه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌ بڕی (پانزه‌ هه‌زارو نۆسه‌د دۆلار) دراوه‌ به‌و منداڵه‌ كه‌م ده‌رامه‌تانه‌ی که‌ چاوه‌رێن بخرێنه‌ به‌رنامه‌ی گرتنه‌خۆوه‌ كه‌ ژماره‌یان (159) منداڵه‌، سێكته‌ری گرتنه‌خۆ به‌رداوامه‌ له‌‌ كاروو چالاكیه‌كانی و وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی له‌ لایه‌ن سوودمه‌نده‌كانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی نامه‌وه‌ سووپاسی سپۆنسه‌ره‌كانی ده‌كات  و به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی سه‌ردانه‌وه‌ ئاگاداری باروو دۆخی سه‌رجه‌م سوودمه‌نده‌كانی ده‌بێت .

 

 

 

Leave a Reply