ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان KSC ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا، دامەزراوە، كارده‌كات بۆ منداڵانبهبێ ڕه‌چاو كردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه ئایینی و سیاسییه‌كان .
پرۆژه‌ی ئارا لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیکرد بە کارکردن لە ژێر دروشمی “منداڵی تووشبوو بە شێرپه‌نجە ده‌کرێت چاکببێته‌وه” یان “شێرپەنجەی منداڵان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت”. له ڕوانگه‌ی
.ئه‌مه‌وه هەموو چالاکییەکانی ئەم پرۆژه‌یه لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان تەرخان کراوە بۆ گەیشتن بەم دروشمە
.١- دابینکردنی هاوکاری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپه‌نجە و خێزانەکانیان
.٢- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵ و چۆنیەتی مامەڵه‌کردن لەگەڵیان
.٣- کارکردن بۆ باشترکردنی دەستنیشانکردنی پێشوەخت بۆ شێرپەنجەی منداڵان لەپێناو زووتر چارەسەرکردنیان
.٤- ئامادەکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە
منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات بە هاوکاری کردن و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان خێزانەکان، منداڵان و سەنتەرەکانی تەندروستی بە
دریژایی وەرگرتنی چارەسەر لە نه‌خۆشخانه‌کانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه ( هیوا/ سلێمانی، نانه‌که‌لی/ هه‌ولێر و سه‌نته‌ری ژین/ دهۆک)، هەروەها هاوکاری منداڵان ده‌کات بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی
.ئاسایی خۆیان لە دوای وه‌رگرتنی چارەسەر
منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکه‌ش به منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجەو خێزانەکانیان دەکات بە دابینکردنی راوێژکار و توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان و
.دایک و باوکان، هەروەها دابینکردنی هاوکاریی دارایی لە کاتی پێویست
شێرپەنجە یەکەم هۆکاری مردنە لە نێو منداڵان، هەموو سێ چرکەیەک منداڵێکی نوێی تووشبوو بە شێرپەنجە دەستنیشان دەکرێت لە
هەموو جیهان لە ساڵی ٢٠١٨‌دا نزیکەی ٢٠٠ منداڵی تەمەن (٠ – ١٨) ساڵ چارەسەریان بۆ شێرپەنجە وەرگرتووە. ئەم ژمارەیە گشت ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە چارەسەریان بۆ دەکرێت و ئەو منداڵانەش کە تازە ناویان تۆمار کردووه لە هەرێمی کوردستان، و هەروەها منداڵی ئاوارە و پەنابەرێش لە خۆ دەگرێت
تێچووی چاره‌سه‌ری منداڵیکی تووشبوو بەشێرپەنجە نزیکەی زیاتر لە ١٠٠٠٠٠$ . خۆشبەختانە منداڵان دەرفەتی سەرکەوتنیان بەسەر ئەم نەخۆشیە زیاترە، نزیکەی ٨٠% منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە ژیانێکی تەندروست دەژین له دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئەگەر پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت
ببه به به‌شێك له خێزانه‌كه‌مان پێكه‌وه چه‌ند ژیانێك ڕزگار ده‌كه‌ین و برسێتی ده‌وه‌ستێنین.
ماڵه‌وه‌م به جێ هێشت دوو مانگ له‌مه‌و پێش له ئه‌نبار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش هات بۆمان، ده‌مه‌وێت سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م مامۆستای به‌رێزیان هه‌یه، من زۆر حه‌زم به كاری وێنه كێشانه
زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان ده‌كه‌م، پرۆژه‌ی په‌لكه‌زێرینه زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته سه‌ر لێوی منداڵانی توش بوو به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها بردینه ده‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له سروست ببینن
ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م هه‌موو مانگێك ئاهه‌نگمان بۆ ساز ده‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئه‌و مانگه له دایك بوون.
تیپی مۆیزیكهكه دیاری دهبهخشهنهوه به‌سه‌ر منداڵاكهندا و دڵخۆشیان ده‌كه‌ن