ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان KSC ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا، دامەزراوە، كارده‌كات بۆ منداڵان به‌بێ ڕه‌چاو كردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه ئایینی و سیاسییه‌كان
.رێكخراوه‌كه‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و منداڵانه كار ده‌كات، به كه‌مێك كار كردن ده‌توانین ژیانیان بگۆڕین بۆ دۆخێكی باشتر
نداڵپارێزی كوردستان / سندووقی منداڵانی كوردستان (KSC/KSF) له ساڵی ١٩٩١ به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوی (گرتنه‌خۆ له دووره‌وه) ده‌ستپێكرد و له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه تا ئێستا 9000 منداڵی عێراقی و كورد گیراونه‌ته خۆ، به‌ڵام هێشتا به هه‌زاران هه‌ن كه پێویستییان به پشتگییری ئێوه‌یه
ئه‌توانیت به مانگی ٣٠ دۆلار منداڵێك بگریته خۆ و دوا تریش سه‌رپه‌رشتی بكه‌یت و نامه‌ی بۆ بنێریت و نامه‌ش له‌وه‌وه وه‌ربگریت بۆ هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی منداڵه‌كان له‌خۆده‌گرن
.ده‌شێت ئه‌و منداڵانه ببنه به‌شێكی سروشتی فراوانتری خێزانه‌كانیان
ڕێكخراوه‌كه‌مان یارمه‌تیی منداڵی بێ دایك وباوك، ئه‌و منداڵانه‌ی كه یه‌كێك له دایك یان باوكیان نه‌ماوه و یان ئه‌وانه‌ی باوكه‌كانیان تووشی كه‌م توانایی جه‌سته‌یی وابوون كه توانای كار
.كردنیان نه‌ماوه
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له كه‌سه له‌خۆگره‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك پۆشاك، خۆراك، خاوێنی، ته‌ندروستی و كاروباری په‌روه‌رده‌ییان خه‌رج ده‌كرێت
.به به‌خشینی بڕه پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی كه‌م ده‌توانیت ژیانی منداڵێك بگۆڕیت
.گه‌ر ئاره‌زووی له خۆ گرتنی منداڵێك ده‌كه‌یت هیچی پێناوێت جگه له‌وه‌ی ئێستا ناوت تۆمار بكه‌یت
.ئیمــــــــــــــــــــــــــــــــــــزای بكـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه
:گه‌ر هێشتا ته‌واو بڕیارت نه‌داوه و ده‌ته‌وێت شتی زیاتر ده‌رباره‌ی له‌خۆگرتن بزانیت پێش ناو تۆمار كردن سه‌ردانی ئه‌م سایته بكه
www.ksc-kcf.org
منداڵ له‌خۆ گرتن شێوازێكی مه‌زنه بۆ ئه‌وه‌ی هیوای ژیانێكی نوێ ببه‌خشیت به منداڵێك. هه‌موو منداڵێك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه دوور له هه‌ژاری، مامه‌ڵه‌ی خراپ و جیاكاری بژی، هه‌ژاری
.خۆشی منداڵێتیی له ده‌ست منداڵان ده‌دات و پاشه‌ڕۆژیان ناهه‌مووار ده‌كات
.له‌خۆ گرتنی منداڵ ده‌شێت گۆڕانێكی درێژخایه‌ن به‌دیبهێنێت نه‌ك هه‌ر له‌ژیانی منداڵدا به‌ڵكو له‌ژیانی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌دا
هه‌ر كه به‌مه‌به‌ستی له‌خۆگرتنی منداڵێك ناوت تۆمار كرد، یه‌كێك له‌كارمه‌ندانی به‌شی له‌خۆگرتن له ڕێكخراوه‌كه‌مان په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كات، ئه‌وسا له ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه لیستێكت سه‌باره‌ت
به‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به له‌خۆگرتنه بۆ ده‌نێرین، ئه‌و منداڵه هه‌ڵبژێره كهئارهزوو ده‌كه‌یت بیگریتهخۆ، پاشان لیسته‌كه بگه‌ڕێنه‌ره‌وه بۆ نووسینگه‌ی به‌شی گرتنه‌خۆ له ڕێكخراوه‌كه‌ماندا
هه‌موو مانگێك ١٥ پاوه‌ندی ئسترلینی(نزیكه‌ی ٣٠ دۆلاری ئه‌مریكی) ده‌ده‌یت به‌و منداڵه‌ی دهیگریتهخۆ، ئه‌و پارانه‌ش ده‌خرێنه سه‌ر حسابی بانكی ڕێكخراوه‌كه‌مان له(به‌ریتانیا)، یان
.له‌ڕێگه‌ی چه‌كێكی مانگانه، وه‌رزی یان ساڵانه‌وه
.هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ندیدار به پاره‌دانه‌وه له‌گه‌ڵ زانیارییه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌و منداڵه‌ی بۆ گرتنه‌خۆ هڵیدهبژێریت بۆ ده‌نێرین
ئه‌و پاره مانگانه‌یه‌ی كه بۆ گرتنه‌خۆ ده‌ینێریت یارمه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی خه‌رجی كاروباره ته‌ندروستییه‌كان، خوێندن و جلوبه‌رگی منداڵه‌كه ده‌دات تاوه‌كو بتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
.خێزانه‌كه‌ی یا خێزانه نوێیه‌كه‌دا گوزه‌ران بكات
لای كه‌می ماوه‌ی لهخۆگرتنهكه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه خوازیارین كه منداڵه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له سنووری به‌رنامه‌ی گرتنه‌خۆی ڕێكخراوه‌كه‌ماندا بمێنێته‌وه
گه‌لێك له‌و كه‌سانه‌ی كه منداڵ ده‌گرنه‌خۆ له‌سه‌ره‌تای پیاده كردنی به‌رنامه‌كه‌وه له گه‌ڵماندا ماونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵیان گرتۆته‌خۆ، هه‌ندێكی دیكه‌شیان ماوه‌یه‌كی كه‌متر
له‌گه‌ڵماندا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی گرتنه‌خۆی منداڵه‌كه هه‌رچه‌ند بێت تكامان وایه له‌وه دڵنیا بیت كه‌ئێمه گرنگیی هه‌موو لهخۆگرێك به‌رز ده‌نرخێنین به‌تایبه‌تی گرنگیان بۆ منداڵه‌كه
گرتنه‌خۆی منداڵ به‌زۆری تا ئه‌و كاته‌یه كه ته‌مه‌نی ده‌بێته ١٨ ساڵ، هه‌رچه‌نده ده‌شێت ئه‌مه به‌پێی بارودۆخه‌كان بگۆڕێت، بۆ نموونه له‌وانه‌یه خێزانه‌كه بێ هیچ پێشه‌كیه‌ك ناوچه‌كه
به‌جێبهێڵێت، ده‌شێت گۆڕان له بارودۆخی دارایی خێزانی منداڵه‌كه یان بارودۆخی خۆتا ڕووبدات.گه‌ر هه‌ر پرسیار یان ڕوونكردنهوهیهكت ویست سه‌باره‌ت به گرتنه‌خۆ، تكایه دوودڵ مه‌به
.له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌یت
وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی و كورته‌یه‌ك له‌ژیانی منداڵه‌كه‌ت بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌لی په‌یوه‌ندی كردن پێوه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئیمێڵ یان
.ت پێدەگات(KSC/KCF)نامه ئاساییه‌وه، جگه له‌وه‌ش ساڵانه دوو بڵاو كراوه‌ی ده‌نگ و باسه‌كان و چالاكییه نوێكانی
ئه‌مه‌یان كاری تایبه‌تی خۆته، گه‌ر ئاره‌زووی نامه نووسینت نه‌بێت ئه‌وا زۆرت له‌سه‌ر نییه چونكه هیچ مه‌رجێك نییه ئه‌وه به‌سه‌ر له خۆگرهكاندا بسه‌پێنێت نامه بۆ ئه‌و منداڵانه بنێرن كه
.دهیانگرنهخۆ، به‌ڵام ئێمه خوازیاری ئه‌و كاره‌ین
کاتێک نامه ئاساییهكهت یان ئیمێڵه‌كه‌ت گه‌یشته سێکته‌ری گرتنه‌خۆی ڕێكخراوه‌كه‌مان به خێرایی وهردهگێڕرێته سه‌ر زمانی منداڵه‌كه‌و ده‌درێت به توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له
ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه بگاته منداڵه‌كه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه گه‌یشتنی نامه‌كه ده‌یخایه‌نێت به‌نده به‌شوێنی نیشته‌جێی منداڵه‌كه‌وه، منداڵان ئاره‌زوویان له‌وه‌یه نامه‌یان بۆ بێت، هه‌رچه‌نده نووسینی
نامه‌یان به‌لاوه گرانه، له‌به‌رئه‌وه تكامان وایه بواری گونجاو بۆ ئه‌و منداڵانه بڕه‌خسێنن كه دهیانگرنهخۆ تاكو بتوانن گه‌شه به تواناكانیان بده‌ن، هه‌مان شت ئه‌و منداڵانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه
.ته‌مه‌نیان كه‌متره و ئه‌وانه‌ی كه دره‌نگ چوونه‌ته خوێندنگه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه له گونده دووره‌كان ده‌ژین
له‌وانه‌یه ساڵانه دوو نامه‌ت بۆ بێت له‌و منداڵه‌وه كه دهیگریتهخۆ گه‌ر توانای نامه نووسینی هه‌بێت، یان له‌وانه‌یه یه‌كێك له ئه‌ندامی خێزان له‌و كاره‌دا یارمه‌تی منداڵه‌كه بدات، هه‌رچه‌نده
ئێمه هیچ رێگایه‌كی ئه‌وتۆمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی دیاری بگه‌یه‌نینه ئه‌و منداڵه‌ی دهیگریتهخۆ به‌ڵام شتی ساده‌ی وه‌ك پۆستكارت و وێنه‌ی فۆتۆگرافی و وێنه‌ی دیكه ده‌شێت به ئاسانی
.بگه‌یه‌نرێن
تكامان وایه نامه‌كان كورت و ساده بن، ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه بنووسه كه منداڵ لێیان تێبگات، باسی خێزانی خۆتی بۆ بكه ، ئه‌و شتانه‌ی ئاره‌زوویان ده‌كه‌یت و پێتخۆشن، ئه‌و وه‌رزشه‌ی
به‌دڵته، باسی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆت، ئه‌و نه‌ریتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به بۆنه‌كانی وه‌ك جه‌ژنی له‌دایك بوون یا سه‌ری ساڵ، باسی ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵنده ماڵیانه‌ی كه له‌وانه‌یه به‌خێویان بكه‌یت
یان باسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆ بكه كه لێی ده‌ژیت، به‌ڵام نابێت باسی ئه‌و شته نایابه تایبه‌تییانه‌ی خۆتی بۆ بنووسیت وه‌ك ئۆتۆمۆبیلی نوێ، خانووی گه‌وره یان له باره‌ی ئاین و سیاسه‌ته‌وه
.بدوێیت
،گــه‌ر ئــاره‌زووی ئـه‌وه‌ت كــرد مــنــداڵــێــك بــگــریــتــهخــۆ
بــۆچــی زیاتر چــاوه‌ڕوان دهكــهیــت
!!ناوت تۆمار بكـــــــــــــــــــــــــــه
ببه به به‌شێك له خێزانه‌كه‌مان پێكه‌وه چه‌ند ژیانێك ڕزگار ده‌كه‌ین و برسێتی ده‌وه‌ستێنین.
ماڵه‌وه‌م به جێ هێشت دوو مانگ له‌مه‌و پێش له ئه‌نبار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش هات بۆمان، ده‌مه‌وێت سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م مامۆستای به‌رێزیان هه‌یه، من زۆر حه‌زم به كاری وێنه كێشانه
زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان ده‌كه‌م، پرۆژه‌ی په‌لكه‌زێرینه زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته سه‌ر لێوی منداڵانی توش بوو به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها بردینه ده‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له سروست ببینن
ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م هه‌موو مانگێك ئاهه‌نگمان بۆ ساز ده‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئه‌و مانگه له دایك بوون.
تیپی مۆیزیكهكه دیاری دهبهخشهنهوه به‌سه‌ر منداڵاكهندا و دڵخۆشیان ده‌كه‌ن