ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ٣٤ ساڵ ئەزموون لە پاڵپشتیکردنی منداڵان لە عێراق
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ٣٤ ساڵ ئەزموون لە پاڵپشتیکردنی منداڵان لە عێراق
لە ماوەی جەنگ و ئاوارەبوون و کارەساتە سروشتییەکان، منداڵپارێزی کوردستان بەردەوام هاوکار و پاڵپشتی منداڵان بووە
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٧ ئەیلول ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق – منداڵپارێزی کوردستان بەشانازییەوە یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە، بەبۆنەی سێ دەیە لە بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ منداڵان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.
منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن خانمی یەکەمی پێشووی عێراق، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە، لە دەرەنجامی ئەو قەیرانە مرۆییانەی بەهۆی جەنگی یەکەمی کەنداو لەناوچەکەدا دروست بوون. منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێکخراوێکی مرۆییەوە کە لە کاتی کارەساتدا دامەزرا بە ئامانجی هاوکاری کردنی کۆمەڵگا، پەرەیسەند بۆ بوون بە یەکێک لە باشترین ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە بواری خزمەتکردن بە منداڵان لە عێراق. لەمڕۆدا لە ژێر سەرپەرشتی خانمی یەکەمی عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە دابینکردنی گشت خزمەتگوزارییەکان بۆ منداڵان لە بوارەکانی پاراستن و تەندروستی و پەروەردە و بەرەوپێشبردنی تواناکانی گەنجان، هەروەها ساڵانە هاوکاری هەزارەها منداڵ و خێزانی لێقەوماو و هەژار دەکات.
بۆ زیاتر لە سێ دەیە، ئەرکی منداڵپارێزی کوردستان پاراستنی هەموو منداڵێک و باشترکردنی بارودۆخی تەندروستییان و پاڵپشتیکردنیانە بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازی نەژاد، ڕەگەز، و ئایین. لەمساڵدا زیاتر لە ٢٧٠٠ منداڵ لە ڕێگەی بەڕێوبردنی کەیسەوە پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتیان وەرگرتووە (هەندێکیان بە هاوکاری ڕێکخراوی UNHCR ئەنجامدراون) و زیاتر لە ٧٥٠ منداڵی ئیشکەر دوورخراونەتەوە لە شوێنی کاری مەترسیدار و مامەڵەی خراپ و ئیستغلالکردن.

لە یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنیدا منداڵپارێزی کوردستان هەستا بە کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانەوە و شیاندنەوەی نەوجەوانان لە قامیشلۆ (سوریا) بۆ هاوکاری کردنی ئەو نەوجەوانانەی پێویستیان بە هاوکاری یاساییە بەتایبەت ئەو هەرزەکارانەی لەگەڵ بەندکراوانی پێگەیشتوو بەند دەکرێن، کە ئەمەش زۆربەی کات وادەکات ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و توندوتیژی ببنەوە لە کاتی دواکەوتنی ڕێکارە یاساییەکانیان.
لە ڕێگەی پڕۆژەی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجانی بەرنامەی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجانی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان، ٣٧٧٨ گەنج سوودمەندبوون لە خولە پیشەیی و هونەرییەکان لە دەربەندیخان، کەلار، کۆیە، خانەقین، شۆڕش. هەروەها ٣٠٠٠ کەس سوودمەندبوون لە هەڵمەتی هۆشیاری (بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر) و پڕۆژەکانی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا و میدیا لاب.
لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستیدا، منداڵپارێزی کوردستان نەشتەرگەری ئەنجامداوە بۆ ١٠٨ منداڵ کە ٩٥ حاڵەتیان قەستەرە (تەلدان) بوون، هەروەها ٢٦١ منداڵ ڕاهێنانی ئاخاوتنیان بۆ ئەنجامدراوە. بە ئامانجی بوژاندنەوەی ژێرخانی کەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی ناوخۆ، ڕێکخراوەکەمان گرنگترین پێداویستی و کەرەستەی پزیشکی دابینکرد بۆ نەخۆشخانەکان و کورسی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ددانی منداڵان فەراهەمکرا بۆ کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی سلێمانی.
پڕۆژەی ئارا لە دوانزەیەمین ساڵی ئەزموونیدا، پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەش کردووە بە ٢٣٠٠ منداڵ لە ڕێگەی چالاکی چارەسەری هونەری، لەهەمانکاتدا خزمەتگوزاری پێویستیان دابینکردووە بۆ زیاتر لە ٤٥٠ منداڵی تووشبوو بە بە هیمۆفیلیا و حاڵەتە تەندروستییە هاوشێوەکان. هەروەها لە ڕێگەی چالاکی کۆکردنەوەی کۆمەک توانرا کەرەستە و پێداویستی پزیشکی پێویست دابینبکرێت و دابەشبکرێت بەسەر ناوەند و دامەزراوە تەندروستییەکان لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک، هەولێر، دهۆک.
لە بواری پەروەردەدا، منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە پابەندبوونی بە دابینکردنی هەلی پەروەردەی یەکسان و هەمەلایەن و ژینگەیەکی فێربوونی ئارام و پارێزراو و بەکارهێنانی شێوازی پەروەردەی نافەرمی. لە چوارچێوەی پڕۆژە و چالاکییەکانیدا ٢٣٠٠ منداڵ سوودمەندبوون لە مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان لە چوارتا و عەربەت و باخچەی منداڵانی کازیوە – عەربەت. هەروەها ڕێکخراوەکەمان پاڵپشتی خوێندنگای شەهید جەبار دەکات و چەندین دامەزراوەی تریش کە تایبەتن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت "ماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردوو، فێریکردین کە هیچ شتێک لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خۆی نامێنێتەوە هەر بۆیە دەبێت بەردەوام بەرەوپێشەوە بچین. هەموو ساڵێک زانیاری نوێ فێردەبین، خۆمان دەگونجێنین و ڕێگای نوێ دەدۆزینەوە بۆ خزمەتکردنی منداڵان" هەروەها گوتیشی"شانازی دەکەم بە کارمەندانی منداڵپارێزی کوردستان بەهۆی هاوکاریکردنی کۆمەڵگا و تێگەیشتن لە خواست و پێداویستییەکانیان کە هاوکار بووە بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵان و خێزانەکان بەوپەڕی توانامان بۆ بەجێهێشتنی کاریگەرییەکی هەمیشەیی لە ژیانیاندا".
بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ، منداڵپارێزی کوردستان هەوڵیداوە بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی دادپەروەر و هیوابەخش بۆ منداڵان لە عێراقدا. بە پەیڕەوکردنی بەهاکانی یەکسانی و بەرپرسیارێتی، ڕێکخراوەکەمان بەردەوامە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵان و بەهێزکردنی سیستەمی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پاراستن و تەندروستی و پەروەردە و بەهێزکردن بۆ گشت منداڵان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
https://www.tiktok.com/@kurdistansavethechildren?is_from_webapp=1&sender_device=pc
















































\




























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



