منداڵپارێزی کوردستان لە سەرانسەری عێراق پاڵپشتی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە دەکات
منداڵپارێزی کوردستان لە سەرانسەری عێراق پاڵپشتی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە دەکات
لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری کۆکردنەوەی کۆمەک ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی لە ساڵی ٢٠٢٥، زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دیناری عێراقی کۆکرایەوە بۆ دابینکردنی دەرمان و ئامێری پێویست بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٧ حوزەیران ٢٠٢٥
سلێمانی - عێراق، لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی و لە ڕێکەوتی ١٥ شوباتی ٢٠٢٥، منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەکی ڕاگەیاند بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەو منداڵانەی ئازایانە بەرەنگاری شێرپەنجە دەبنەوە، لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک.
بە هاوکاری خوێندکاران و هاوبەشەکانمان لە کەرتی گشتی و تایبەت و خێرخوازەکانمان، توانیمان بڕی ٢٢،٢٧٨،٢٥٠ (بیست و دوو ملیۆن و دووسەد و حەفتا و هەشت هەزار و دوو سەد و پەنجا دیناری عێراقی) و ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ١٠ پاوەنی بەریتانی، کە لە دوایدا تەرخان کرا بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ چارەخوازانی منداڵ لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەکەدا.
سلێمانی – نەخۆشخانەی هیوا
منداڵپارێزی کوردستان بڕی ٨،٧٣٧،٢٥٠ ( هەشت ملیۆن و حەوت سەد و سی و حەوت هەزار و دوو سەد و پەنجا دیناری عێراقی) و ٢٠٠$ (دوو سەد دۆلاری ئەمریکی) کۆکردەوە بە هاوکاری زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کورد جینیەس. هاوکارییەکە دابینکرا بۆ کڕینی کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی گرنگ و پێویست بۆ نەخۆشخانەکە.


هاوکارییەکە پێکهاتبوو لە:
· ئازیترۆمایسین -١٠٠: ١٥٠ پارچە
· داونۆروبیسین: ٤٠ پارچە
· دیکسامێتازۆن ٨ملگم: ٢٠٠٠ پارچە
· ئیپتۆین ٤٠٠٠: ٢٠٠ پارچە
· حەبی لیڤۆفلۆکساسین: ٣٠٠٠ پارچە
· حەبی هێورکەرەوە: ١٢ هەزار پارچە
· حەبی ترشی ترانێکسامیک: ٣٠٠٠ پارچە
· فامۆتیدین ٤٠ملگم: ٤٠٠٠ پارچە
· دەرزی ڤیتامینB -١٢ : ٤٠٠ پارچە
· سێتی داونۆروبیسین ڤیال: ٧ پاکەت
کۆی بڕی پارەی خەرجکراو لە پارێزگای سلێمانی:
٩،٦٦٢،٠٠٠ (نۆ ملیۆن و شەش سەد و شەست و دوو هەزار دیناری عێراقی)
هەولێر - نەخۆشخانەی نانەکەلی
منداڵپارێزی کوردستان لە شاری هەولێر بە هاوکاری زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و زانکۆی پزیشکی هەولێر/ كۆلێژی دهرمانسازی و خوێندنگای بەریتانی نێودەوڵەتی و زنجیرە هایپهر ماركێتی ڕامی و خوێندنگەی ئینگلش تایم، بڕی ٨،٥٤١،٠٠٠ (هەشت ملیۆن و پێنسەد و چل و یەک هەزار دیناری عێراقی) کۆکردەوە.
هاوکارییەکە خەرجکرا بۆ کڕینی نۆ ئامێری ئینفیوژن پەمپ بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی. منداڵپارێزی کوردستان بڕی ٩٠٠٠ دیناری عێراقی دابینکرد بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان بۆ کڕینی ئامێرەکە.
کۆی بڕی پارەی خەرجکراو لە پارێزگای هەولێر: ٨،٥٥٠،٠٠٠ ( هەشت ملیۆن و پێنسەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی)


کەرکوک – سەنتەری تایبەت بە لووەکان و نەخۆشییەکانی خوێن
لە شاری کەرکوک لە ڕێگەی دانانی سندوق لە هەندێک لەشوێنە گشتییەکان و خێرخوازان بڕی ٥٠٠٠،٠٠٠ (پێنج ملیۆن دیناری عێراقی) و ١٠ پاوەنی بەریتانی کۆکرایەوە. بڕی کۆمەکی کۆکراوە خەرجکرا بۆ کڕینی چەند پێداویستییەکی پزیشکی سەنتەرەکە کە پێکهاتبوون لە:
• ئاریمیدێکس ١ ملگم (٥٠ پاکەت): ٣٣٥٠٠٠٠ (سێ ملیۆن و سێ سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی )
• فێمارا ٢.٥ ملگم (٥٠ پاکەت): ١٦٥٠٠٠٠ (یەک ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی)
• فێمارا ٢.٥ میلیگرام (١٥ حەب): ١٠ پاوەند
کۆی بڕی پارەی خەرجکراو لە پارێزگای کەرکوک: ٥٠٠٠،٠٠٠ (پێنج ملیۆن دیناری عێراقی) و ١٠ پاوەنی بەریتانی
بەیەکەوە گۆڕانکاری مەزن دروست دەکەین
لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە بە سەرکەوتوویی توانیمان بڕیکی باش کۆمەک کۆبکەینەوە. لەم ڕێگایەوە کۆمەڵگا هاوخەمی و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و کارمەند و پزیشکانی کەرتی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق.
منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە پێکهاتەکانی کۆمەڵگای لە گشت پێکهاتە و بیروڕا جیاوازەکانەوە کۆکردەوە، لە پێناو بەشداری کردن لە ئەرکێکی مرۆیی بۆ بەخشینی هیوا و دەربڕینی هاوخەمی بۆ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕایگەیاند" وەک هەمیشە، هەر دینارێک کە بەخشراوە هاوکار بوە لە پرۆسەی هەنگاونانی منداڵێک بەرەو چاکبونەوە" هەروەها وتیشی" ئێمە سوپاسگوزارین بۆ هەر تاکێک و دامەزراوەیەک کە بەشداربوون لەم هەڵمەتەدا".
-کۆتایی-
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P













































\




























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



