منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی پڕۆژەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی تایبەت بە گەنجان دەستپێدەکەن لە هەرێمی کوردستان
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی پڕۆژەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی تایبەت بە گەنجان دەستپێدەکەن لە هەرێمی کوردستان
پڕۆژەی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا هەنگاوێکە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەمیشەیی
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١١ ئازاری ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق – لە هەنگاوێکی گەورەدا بۆ بەهێزکردنی توانای گەنجان لە هەرێمی کوردستان، منداڵپارێزی کوردستان نوێترین پڕۆژەی خۆی ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا: سیاسەتی کۆمەڵایەتی و چاکسازی لەلایەن گەنجانەوە. پڕۆژەکە لە ڕێکەوتی ١ شوباتی ٢٠٢٥ ەوە دەستی پێکردووە و لە ١٥ ئابی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە گەیاندنی دەنگی گەنجانە و پەرەدانە بە تواناکانیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری کاریگەر و پێویست لە یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکاندا.
پڕۆژەکە کارێکی هاوبەشی هەریەک لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانییە، لەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دانیمارک(DANIDA) پاڵپشتی دارایی بۆ دابیندەکرێت و ئامانج لێی ئەنجامدانی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەمیشەییە.
دیاری مستەفا، بەڕێوبەری بەرنامەی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجانی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان ئاماژەیدا بە گرنگی پڕۆژەکە " پڕۆژەی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری کاریگەر."
هەروەها دەڵێت:" لە ڕێگەی وەرگرتنی ڕاهێنان لە لەلایەن کەسانی شارەزا، ئەم سەرکردە گەنجانە، کارامەیی پێویست وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە یاسا و ڕێساکاندا و هاندانی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و پشتگیریکردنی کۆمەڵگاکەیان. پڕۆژەکە دڵنیایی دەدات لەوەی ئامانجی تەنها گەیاندنی دەنگی ئەم گەنجانە نییە، بەڵکو کاردەکات بۆ جێبەجێکردنیان بۆ بنیاتنانی داهاتوو لە ناوچەکەدا، بەتایبەت گرنگیدان بە ئەو بابەتانەی پەیوەندییان هەیە بە مافەکانی منداڵان و خۆشگوزەرانییان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک."

کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە
پڕۆژەی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا لە سێ قۆناغی سەرەکی پێکدێت کە پەرەدەدەن بە سەرکردایەتی گەنجان و چاکسازی درێژخایەن لە بواری سیاسەتی کۆمەڵایەتی.
١- ڕاهێنان و گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان
زنجیرەیەک لە ڕاهێنان ئەنجامدەدرێت دەربارەی بابەتەکانی داکۆکی کردن و حوکمڕانی و بودجەی گشتی دەوڵەت لە سەرجەم پارێزگاکان. وانەکان کارامەیی و کەرەستەی پێویست دابین دەکەن بۆ گەنجان تا بتوانن یاساکان دابڕێژن و کاریگەرییان هەبێت لەسەر بڕیاردەران.
٢- توێژینەوە و پەرەپێدانی یاساکان
لەم قۆناغەدا گەنجانی بەشداربوو دابەشدەکرێن بەسەر چەند گروپێکدا بۆ ئەوەی توێژینەوە بکەن لە سەر چەند پرسێکی کۆمەڵایەتی پەیوەندیدار، لە کۆتاییدا کاتێک توێژینەوەکانیان ئەنجامدا داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە سیاسەتەکاندا لەسەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی.
٣- یاسا دانان و داکۆکی کردن بە سەرکردایەتی گەنجان
بەشداربووان هەڵمەتی بانگەشە بە شێوازی ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ ئەنجامدەدەن بۆ چاکسازی کردن لە چەند پرسێکی کۆمەڵایەتی، ئامانج لەم چالاکییە گەیاندنی دەنگ و بیروڕای گەنجانە بۆ چاکسازی کردن و گۆڕانکاری کردن لە یاساکاندا.
دەرئەنجام و کاریگەرییەکانی پڕۆژەکە
· گەنجێک هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە لیژنەی باڵای پاراستنی مافەکانی منداڵ لە سەر ئاستی وەزارەت، ئەمەش بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان هەبێت لەسەر یاسا و ڕێسا و بڕیارەکان.
· پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی تایبەت بە گەنجان دادەمەزرێندرێت، کە دەبێتە تۆڕێکی پەیوەندی بۆ گەنجان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، کە دەکرێت دوای تەواوبوونی پڕۆژەکەش گەنجانی دیکە سوودی لێوەربگرن.

· تۆڕێکی داکۆکی کردنی درێژخایەن دادەمەزرێنرێت کە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەبرێت و کاریگەری دەبێت لەسەر یاسا و ڕێسا حکومییەکان کە پەیوەندییان هەیە بە چەند پرسێکی کۆمەڵایەتییەوە، بەتایبەت ئەو یاسایانەی تایبەتن بە مافەکانی منداڵان و خۆشگوزەرانیان.
ماوە و بابەتی ڕاهێنان
یەکەمین وانەی ڕاهێنانەکە لە ڕێکەوتی ٢٨ شوبات و ١ ئازار لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی پێشکەشکرا، بە بەشداری ٥٣ گەنج. لە وانەکەدا سەرنج خرایە سەر بابەتەکانی حکومڕانی و ستراتیژییەکانی داکۆکیکردن و بەشداریکردن لە داڕشتنەوەی ڕێسا گشتییەکان، هەروەها دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی گشت پێداویستییەکان بۆ گەنجانی سەرکردە تا بتوانن گۆڕانکاری ئەرێنی ئەنجام بدەن لە یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگاکانیاندا.
ئامانج و سودمەندانی پڕۆژەکە
ئامانجی پڕۆژەکە: بەهێزکردنی توانای گەنجان بۆ بەشداریکردن لە بوارەکانی بانگەشە و حکومڕانی، هەروەها دامەزراندنی تۆڕێکی گەنجانی سەرکردە بە ئامانجی چاکسازی کردن لە یاسا و ڕێساکاندا.
سوودمەندانی ڕاستەوخۆ:
پێکهاتوون لە ٦٠ بەشداربوو، ٥٢ گەنج و هەشت ستاف.
کاریگەری درێژخایەن:
دامەزراندنی تۆڕێکی داکۆکیکردن کە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەبرێت، کە کار دەکات لەسەر سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی حکومەت لە پێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاری هەمیشەیی لە داهاتوودا.
منداڵپارێزی کوردستان بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە، جەخت دەکاتەوە لە پابەندبوونی بە کارکردن لە پێناو گەشەپێدانی توانای گەنجان، دڵنیا بوونەوە لە گەشتنی پەیامەکانیان و تا بتوانن لە ڕێگەی داکۆکیکردن هاوکاربن بۆ پاراستنی ماف و مسۆگەر کردنی ژینگەیەکی ئارام و سەلامەت بۆ هەموو منداڵان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژە و چالاکییە پەروەردەییەکانی منداڵپارێزی کوردستان، پەیوەندیمان پێوە بکەن:
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P

















































\


























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



