سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات لە پلانی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەکات
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات لە پلانی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەکات
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان" بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی ئەو سەنتەرانەی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کەرتی گشتی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری پەروەردەی تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندندا"
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٦ شوبات ٢٠٢٥
سلێمانی عێراق - لەدوای دە ساڵ لە خزمەتکردن بەو پەڕی دڵسۆزییەوە، منداڵپارێزی کوردستان بڕیاڕێکی سەختی دا بە ڕادەستکردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. لە کاتی دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە، بەپێی ئەو ڕێکەوتنامەیەی واژو کرا لە ساڵی ٢٠١٤ دا لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وا بڕیاردرا ئەم سەنتەرە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە لایەن منداڵپارێزەوە ببرێت بەڕێوە و خزمەت پێشکەش بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکات و لەدوایدا ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی بە بەردەوامی خزمەت بکات بە منداڵان. بەڵام سەرەڕای پێنج ساڵی دیکەی بەڕێوەبردن، حکومەت نەیتوانیوە ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە.
لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا، منداڵپارێزی کوردستان چەندین سەرچاوەی باشی دابینکرد بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە، وەک دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ ستافی پێویست کە بۆ هەرسێ منداڵێک ستافێک دامەزرا و هەروەها دابینکردنی سەرچاوە و کەلوپەل و پێداویستی فێرکاری و ڕاهێنانەوە و ڕاهێنانی ستاف بە بەردەوامی لەلایەن کەسانی شارەزاوە. هەروەها بیناکە بەهۆی کۆنییەوە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە بە زوترین کات، کە حکومەت بەڵێنی داوە بیگرێتە ئەستۆ کاتێک بە تەواوی سەنتەرەکە ڕادەستیان بکرێتەوە. هەرچۆنێک بێت بەردەوام بوون و بەڕێوبردنی سەنتەرێکی لەم شێوەیە بە تەنیا ئەرکێکی قورسە.
وەک بەشێک لە ستراتیژییەکانمان بۆ پەرەپێدان و گەشەکردن، منداڵپارێزی کوردستان لە ئێستادا کاردەکات لەسەر بەرەوپێشبردنی سیستەمی تایبەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە کاتێکدا سەنتەرەکە بەو پەڕی توانای خۆی کاریدەکرد تا بتوانێت هاوکاری زۆرترین منداڵ بکات، بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە منداڵان لە ناوچەکەدا بێ خزمەتگوزارییەکان مابونەوە. ئامانجمان فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزارییەکانمانە لە سیستەمی پەروەردەدا بۆ دابینکردنی چارەسەری گشتی و هەمیشەیی لە زۆربەی ناوچەکاندا.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت" ئەمە بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام لەو بڕوایەداین بڕیارێکی دروستمان لە سودی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان داوە" هەروەها وتیشی" بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان و کارکردن بۆ پەرەوپێشبردنی بەرنامەکانی بواری پەروەردەی تایبەت لە کەرتی گشتی و دڵنیابوونەوە لەوەی ڕێساکانی پەروەردەی گشتگیر جێبەجێدەکرێت، دەتوانین هاوکاری ژمارەیەکی زیاتری منداڵان بکەین و گۆڕانکاری بەردەوام بکەین تا لەگەڵ سیستەمی نوێی پێشکەوتوو بگونجێت."
فەرمانێکی وزاری تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرچووە بۆ ئەوەی لە خوێندنگاکان وەربگێرێن و ژوری سەرچاوە لە خوێندنگاکاندا دابمەزرێت، بەڵام جێبەجی کردنی ئەم فەرمانە بەشێوەیەکی بەردەوام نەبووە. منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە پشتیوانیکردنی ئەم پڕۆسەیە، بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی کەرەستە و هاوکاری پێویست لە سیستەمی خوێندنگاکاندا بۆ منداڵان. هەروەها کاردەکەین لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی سەنتەرەکانی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بە باشترین شێوە و بەشێوەیەکی بەردەوام.
شلێر سەردار ئاڕاستەکاری بەرنامە لە منداڵپارێزی کوردستان ڕایگەیاند: "بەداخەوە ڕێکخراوە ناحکومییەکان سەرچاوەی داهاتیان دیاریکراوە، ئێمە دەبێت هەمیشە هەوڵبدەین تا بتوانین ئەولەویەت بدەین بەو پڕۆژانەی کە دەتوانێت زۆرترین کاریگەری و گۆڕانکاری دروست بکات."
هەروەها وتیشی:" دەبێت پاڵپشتی حکومەت بکەین بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکان لە بواری پەروەردەی گشتگیر، بەمەش دەتوانین زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت."
بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە منداڵان و پشتگیری خێزانەکانیان لەماوەی ئەم گۆرانکارییانەدا، منداڵپارێزی کوردستان دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە منداڵان ڕەوانەی ناوەندە حکومییەکان و قوتابخانەکانی ئێستا دەکرێن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە وەرگرتنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێویستیانە.
هەروەها تیمی تایبەت بۆ پشتگیریکردنی خێزانەکان دابیندەکرێت، چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان - سەرا، بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لەوەی منداڵان دانەبڕێن لە ڕاهێنان و چالاکیەکانی ڕۆژانەیان.
سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی ئەو ستافە دڵسۆز و ماندونەناسانە دەکەین کە کاریانکردووە لەماوەی ئەم دە ساڵەی ڕابردوودا هەمیشە هەوڵیانداوە باشترین خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە منداڵان بکەن. پابەندبوون و دڵسۆزی و ماندووبوونیان کاریگەرییەکی بەردەوامی هەبووە لەسەر ژیانی زۆرێک لە خێزانەکان و بەڕاستی پابەندبوونی بێوچانیان بەرز دەنرخێنین.
منداڵپارێزی کوردستان بەو پەڕی توانایەوە پابەندە بە داکۆکیکردن و پاڵپشتیکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەم گۆڕانکارییە هاوکاردەبێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە زۆرترین منداڵ و بەشداربوون لە دابینکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی گشتگیرتر بۆ هەمووان.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چالاکی و پڕۆژە پەروەردەییەکانی منداڵپارێزی کوردستان تکایە پەیوەندی بکەن بە:
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/

















































\




























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



