سلێمانی/ عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای بەدواداچوونی خێرا دەکات بۆ ئەو کارەساتە مرۆییەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات
سلێمانی/ عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای بەدواداچوونی خێرا دەکات بۆ ئەو کارەساتە مرۆییەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات
بەهۆی جەنگ و ململانێ بەردەوامەکان زیاتر لە ٣٠٠،٠٠٠ کەس ئاوارەبوون، پەنابەرانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری بە لێشاو پەنا دەبەنە بەر سەرچاوە ناوخۆییەکان و پەناگەکان.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە ناوچە کوردنشینەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات، زیاتر لە ٣٠٠،٠٠٠ هاونیشتمانی ئاوارە بوون و زۆرینەیان ژن و منداڵن کە لە توندوتیژییەکانی ئەم دواییانەی باکوری ڕۆژئاوای ئەلشەهبا هەڵهاتوون.
لێشاوی بەردەوامی پەنابەران لە حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری بووەتە هۆی کەمی پێداویستی وخزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، هەر بۆیە زۆرێک لە خێزانەکان دەستیان ڕاناگات بە خۆراك و خزمەتگوزاری پزیشکی و شوێنی مانەوە.
لە وەڵامدا ئیدارەی خۆسەری كوردی لە باكوور وڕۆژھەڵاتی سوریا، ئامادەییان پیشاندا بۆ بەھاناوەچوونی لێشاوی ئاوارەکانی ناوخۆ کە لە خاڵی سنوری تەبچ هانایان بۆ دەهێنن.
کارمەندێکی مرۆیی ڕایگەیاند" هێزە چەکدارەکان دەستیانگرتووە بەسەر هەموو ناوچەکانی ئەلشەهبا و حەلەب. لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک ناتوانین بچین بۆ ئەو ناوچانە و نازانین بارودۆخەکە چی لێدێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا. ئێمە ئامادەكاریمان كردووە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەی ناوخۆیی کە دەیانەوێت بێن بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە رێگەی خاڵی سنووری تەبچ.
ئەو كارمەندە مرۆییەی كە ناتوانین ئاماژە بە ناوی بدەین پێی ڕاگەیاندین کە لە ئێستادا ئەوان ژیانیان بە تەواوی لەمەترسیدایە. بەداخەوە ئەو خانووانەی کە بە هاوکاری ھەڵمەتی "هاوخەمتانین" لە ناوچەی ئەلشەهبا دروست کرا بۆ هاوکاری کردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی هێرشی هێزە چەکدارەکانەوە بە تەواوی وێرانکراون.
"هاوخەمتانین" كەمپەینێكی ھاوبەشی چەند ڕێکخراوێک بوو هەر وەک ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت.
لە ئێستادا، بەھۆی وەرزی سارد و سەرما خێزانە ئاوارەکان خوێندنگە و مزگەوتەکانیان كردووە بە پەناگەیەك بۆ خۆیان هەروەها پێداویستییەسەرەتاییەكان بەردەست نین. داخستنی دەروازەی خاڵە سنورییەکان وەک دەروازەی یەعروبیە (تەلکۆچەر) بووەتە بەربەستێکی گەورە بۆ ڕێگری کردن لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان.
خاتوو سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت: "ئەمە کارەساتێکی مرۆیی یەکجار گەورەیە". و ئاماژەی بەوەشکرد کە: "دۆخەکە گەیشتوەتە خاڵێکی هەستیار، بەردەستبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و ئاو و چاودێری پزیشکی لە ئێستاوە کەمە. قەیرانەکانی ئەم ماوەیە تەنها بووەتە هۆی زیاتر سەختکردنی بارودۆخەکە، هەر لەخۆیدا فشارەکانی ئەم دواییانە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پێویستییەکان و خزمەتگوزارییەکان. دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بەپەلە دەکەین بۆ کردنەوەی خاڵە سنورییەکان بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان تێپەڕببن. تەنها لە ڕێگەی هەماهەنگی کردن دەتوانین ڕێگربین لە ئازارچەشتنی زیاتری ئەم خەڵکە لێقەوماوە."
هەروەها جەختی کردەوە لە گرنگی هاوکاری کردن و پاراستنی منداڵان کە ڕەنگە زۆرێکیان بەتەنیا بن و کەس نەبێت چاودێریان بکات کە ئەمەش وادەکات لەم بارودۆخەدا زیاتر لە مەترسیدا بن.
و ڕایگەیاند: " لەم بارودۆخە سەختانەدا زۆر گرنگە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی پابەند بێت بە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەت مافەکانی منداڵان. منداڵان لەم کارەساتەدا بێدەستەڵاتن و دەبێت دڵنیاببینەوە لەوەی لە کاتی گەیشتنی هاوکارییەکان بێبەش نابن و دەپارێزرێن."
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، داوا لە دەزگا و بەخشەرە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ کۆکردنەوەی پێداویستی بە زووترین کات، و دڵنیابن لەوەی کە پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خواردن و دەرمان و پەناگە دابیندەکرێت بۆ منداڵان بێ دواکەوتن.
گرنگترین فریاگوزارییەکان:
١- پێویستە بەپەلە ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بگیرێتەبەر بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان، بە مەبەستی گەیاندنی کۆمەک بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.
٢- دەبێت بە زوترین کات ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ دابینکردنی خۆراک و شوێنی حەوانەوە و پێداویستی پزیشکی بۆ منداڵانی ئاوارە و خێزانەکانیان.
٣- هەماهەنگی کردن بۆ وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارەساتە مرۆییە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
















































\




























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



