بەیاننامەی منداڵپارێزی کوردستان سەبارەت بە ئیدانەکردنی ڕاپۆرتە نافەڕمییەکانی کارکردنی منداڵان
ڕاگەیەنراو
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئیدانەی هەواڵە نادروستەکان دەکات سەبارەت بە منداڵی ئیشکەر، داوای وەڵامدانەوەی خێرا و گرتنەبەری ئاکاری توندتر دەکات بۆ پاراستنی منداڵانی هەژار
سلێمانی/ عێراق – ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان نیگەرانە بەبینینی ڕاپۆڕتە نافەرمییەکانی کە باس لە چەند حاڵەتێکی منداڵی ئیشکەر دەکات لە شارەکەماندا. بەکارهێنانی منداڵان قبوڵنەکراوە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تیمەگەڕۆکەکانی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر دەخاتە گەڕ بۆ کارکردن لە نزیکەوە بە هاوکاری هێزە یاساییە ناوخۆییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتانەی ڕاپۆرتیان لەسەردراوە لەڕێگەی سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری بۆ دۆزینەوەی هۆکارە نادیارەکان کە ئاخۆ ئەم ڕووداوە گوماناویانەی بەردەم سەنتەرەکەمان بەشێکن لە کردارێکی پلان بۆدارێژڕاوی سەبارەت بە منداڵی ئیشکەر یان هەڵمەتێکی چەواشەکارییە.
سەرەڕای دەرەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، ڕوون و ئاشکرایە کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەمیشە پابەندە بە گرتنەبەری هەڵوێستی دەستبەجێ و ورد و گونجاو.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاتێکی زۆری تەرخان کردووە بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و بانگەشە بۆ هاندانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توندتر بۆ پاراستنی منداڵانی ئیشکەر وهەروەها داوای سزای توند دەکات بۆ هەر کەسێک کە منداڵان بچەوسێنێتەوە و بەکاریانبهێنێت تەنانەت ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەشی بن.
پڕۆژەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەری سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستبەکاربووە هاوشانی لایەنە ناوخۆییەکان کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەو منداڵانەی لە ژێر مەترسی بەکارهێناندان. پڕۆژەکە ئەنجامێکی باشی هەبووە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی دەوروبەری. لە ساڵی ٢٠٢٣ وە لیژنەی پڕۆژەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەری سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان زیاتر لە ١٢،٤٨٠ (دوانزە هەزار و چوار سەد و هەشتا) سەردانی بۆ شوێن کارەکان ئەنجامداوە و ١٥٨٤ منداڵ کە لەژێر مەترسیدابوون دەستنیشانکردووە وە دەرەنجام دوورخراونەتەوە لە ژینگەی یەکجار مەترسیدار. بەتەنها لە سلێمانی لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵانی سەرا ٢٨٠ منداڵ چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەمەش بۆ هاوکاری کردنی ئەو منداڵانە بۆ چاکبوونەوە لەو شۆکە دەروونیەی پێیدا تێپەڕبوون و بەدەستهێنانەوەی تەندروستی دەروونیان و پاراستناین لە ژینگەیەکدا کە پشتیوانیان دەکات.
پێشنیارێکمان گەیاندە دەسەڵاتی یاسادانەر، پێشنیارەکە پێکهاتبوو لە لیستێک سەبارەت بە ئەو پیشانەی کە مەترسیدارن بۆ منداڵان و هەرزەکاران و دەبێت قەدەغەبکرێن لەگەڵ داواکاری پێداچوونەوەی یاساکانی کاری منداڵان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئایا دەتوانن چارەسەری ئاستەنگە نوێیەکان بکەن. هەرچەندە بۆ ڕێگریکردن لە کارپێکردنی منداڵان و توندوتیژی بە شێوەیەکی کارا دەبێت هۆکاری سەرەکی کارکردنی منداڵان چارەسەر بکەین کە هەژارییە. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای سیستەمێکی کارا دەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و خۆراک بۆ ئەو منداڵانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆیان و پشتگیری کردنی خێزانە هەژارەکان کە ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی منداڵان.
پڕۆژەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان وەک پڕۆژەی گرتنەخۆ هاوکاری دارایی مانگانە پێشکەشدەکات بەو خێزانانەی پێویستیانە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بتوانن گرنگی بدەن بە خوێندن و تەندروستیان و ناچارنەبن کاربکەن.
کارمەندانی کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی نەوجەوانان و چەند بەڕێوبەرایەتییەکی دیکە کاردەکەن بۆ چاودێری کردنی منداڵانی ئیشکەر و دڵنیابوونەوە لە پێڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. هەروەها ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتی هۆشیاری ئەنجامدەدات بۆ خێزانەکان و کۆمەڵگا بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر مەترسی و کاریگەرییەکانی منداڵی ئیشکەر.
بە ئامانجی توندکردنەوەی ڕێکارەکانی پاراستن ڕێکخراوی منداڵپارزی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کاردەکات بۆ بەرەو پێشبردنی لیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر، لەڕێگەی ئامادەبوونی مانگانە لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای پاراستنی منداڵان، هەروەها بۆ دابینکردن و بنیادنانی هێزێکی یەکگرتوو. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەوڵدەدات بۆ دامەزراندنی لیژنەیەکی جێبەجێکردنی نەتەوەیی بۆ منداڵی ئیشکەر بۆ دابینکردنی ڕێگەچارەی کاریگەر و هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە.
خستنەپاڵی تۆمەتی بێ بنەما بەرامبەر بە دڵسۆزی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەوڵێکە بۆ کەم نرخاندنی ئەرکەکەمان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئەو منداڵانەی ئێمە هەوڵدەدەین بەو پەڕی توانامانەوە بیانپارێزین تا بتوانین ژینگەیەکی ئارام و تەندروستیان بۆ دابینبکەین. دڵنیایی دەدەین کە ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان بۆ هەمیشە پابەند دەبێت لە ئەرکەکەیدا بێ چەواشەکاری لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پڕ لە ئاشتی و پشتیوانی بۆ هەموو منداڵێک بە بێ جیاوازی، و هەروەها ماندوو نەناسانە کاردەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی داهاتوویەکی گەشاوە و پارێزراو بۆ منداڵان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
















































\




























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



