+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ببه‌ به‌ خۆبەخش

چۆن دەتوانی یارمەتیدەرمان بیت

خۆبەخشی

کاری خۆبەخشی ڕێگەیەکی ناوازەیە بۆ ئەوەی یارمەتی پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەیت و هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداربێت بە بەخشینی
کات، لێهاتووی و زانیاریەکانی. منداڵپارێزی کوردستان کارو ماندوبوونی خۆبەخشەکانی بەرز دەنرخێنێت و چەندین پرۆگرام و چالاکی
.دابینکردووە کە خۆبەخشان دەتوانن هەڵیبژێرن و کاری تێدا بکەن
: هەندێک لەو پرۆگرامانەی کە دەتوانیت دەستنیشانی بکەیت
١- پرۆگرامی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە
٢- مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان
٣- سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان
٤- پرۆژەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ و پەنابەرەکان
٥- سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت
بۆ ئەوەی ببیت بە خۆبەخش لە منداڵپارێزی کوردستان و گۆرانکاریەک دروستبکەیت لە کۆمەڵگەکەتدا وەرە و سەردانی یەکێک لە
.ئۆفیسەکانی منداڵپارێزی کوردستان بکە و فۆڕمی خۆبەخشی یەکێک لەو بوارانە پڕبکەرەوە

کۆمەککردن

ئامانجی منداڵپارێزی کوردستان فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانیەتی تاکو ژمارەیەکی زیاتر لە منداڵ هاوکاری بکرێن، تۆش دەتوانی
هاوکارمان بیت بۆ گەیشتن بەو ئامانجەمان لە ڕێگەی رێکخستنی چەند چالاکییەک بۆ کۆکردنەوەی داهات و بەخشینی بەو منداڵانەی
.پێویستیان بە یارمەتییە لە هەر پرۆژەیەک یان چالاکیەک کە خۆت دەستنیشانی بکەیت
چەندین ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ کۆکردنەوەی داهات لەوانە ڕێکخستنی فرۆشتنی کەلوپەل، فرۆشتنی شیرینی و خواردەمەنیەکان یان
.دانانی کەمپەین بۆ هاوکاریکردن

ببەخشە

دەتوانیت ڕاستەوخۆ ژیانی منداڵێک بگۆڕیت بە بەخشین لە یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە کە خۆت هەڵیدەژمێریت
.١- سەردانی ئۆفیسەکەمان بکەو ببەخشە بەیەکێک لەو حاڵەتە پێویستیانەی کە خۆت هەڵیدەژمێریت
٢- ئەگەر لە هەرێمی کوردستان نیت ئەوا دەتوانی لەڕێگەی وێبساتی منداڵپارێزی کوردستانەوە ببەخشیت بەو حاڵەتانەی کە پێویستان
.(PayPal) بە هاوکاری هەیە بەهەڵبژاردنی خۆت یان لەڕێگەی پەی پاڵەوە
٣- یاخود دەتوانی پارە ببەخشی لە ڕێگەی سندوقەکانی کۆمەکەوە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە بۆ
کۆمەککردنی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە یاخود توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون یان دەتوانی داوای یەکێک لە
.سندوقەکانی کۆمەک بکەیت بۆ کۆکردنەوەی پارە لەماڵەوە یان لە شوێنی کارەکەت
.٤- دەتوانی منداڵێک بگریتەخۆ لەڕێگەی پرۆگرامی گرتنەخۆی منداڵپارێزەوە بە بەخشینی بڕە پارەیەک لەنێوان ٣٠$ – ١٠٠$ مانگانە

سودەکانی چین؟

باوەڕ بەخۆ بوون

بەدەستهێنانی ئەزموون

پەیداکردنی هاوڕێی نوێ

فێربوونی شارەزایی نوێ

هاوکاریکردنی کۆمەڵگە

دڵخۆشکردنی منداڵان

How to apply?

Your Name (required)

Your Email (required)

Subject

Your Message