+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

یادی ٣٢ ساڵەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ لە شاری هەولێر

منداڵپاریزی کوردستان لە یادی ٣٢ هەمین ساڵەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ لە شاری هەولێر چەند چالاکیەکی ئەنجامدا:
* ڕۆژی ٢١ / ١١ / ٢٠٢١، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەمان لە ترافیک و بازاڕو شەقامە گشتیەکان ئەنجامدا بە بڵاوكردنەوەى (١٠٠٠) بروشور و ڕێنمایی لە ژێر ناونیشانی (نا بۆ کارپێکردن و سواڵپێکردنی منداڵ)، مەبەست لەم چالاکیە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە سەبارەت بە کاریگەریە خراپەکانی کارپێکردنی منداڵ لەلایەن خیزانەکانیان وەک بەشێک لە مافەکانی منداڵ.
* ڕۆژی ١٨ / ١١ / ٢٠٢١، لە نەخۆشخانەی نانەکەلی/ هەولێر پێشەنگەیەکی وێنەكێشان کرایەوە ،تابلۆکان لەلایەن ئەو منداڵانەوە کێشرابوون کە چارەسەر وەردەگرن لە ژووری منداڵپارێزی کوردستان.
لەکۆتاییدا سوپاسنامەی دەستخۆشى بەخشرا بە منداڵەکان.

Leave a Reply