+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕاهێنانی بەهێزکردنی تواناکان

بە سپۆنسەری کۆمپانیای(We Are iQ)، منداڵپارێزی کوردستان ڕاهێنانی بۆ (١٥) کارمەندی بەرنامەکانی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان و پەروەردەو ستافی تەکنیکی ڕێکخراوەکە کرد.
ئەم ڕاهێنانە بەشێکە لە پرۆژەی (گەشەپێدانی توانای گەنجان و منداڵان لە بوارەکانی کۆمپیوتەر، کۆدین و کارامەییە پیشەییەکان)، بابەتەکانی ڕاهێنانەکە سەبارەت بە ئۆنلاین مارکێتین و نێتۆركین بوو کە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لە ڕۆژانی ٢- ٧ / ١٠ / ٢٠٢١، لە ئۆفیسی سەرەکی منداڵپارێزی کوردستان بەردەوام بوو.
ئامانجی پرۆژەکە بەهێزکردنی تواناکانی نزیکەی ٥٠٠ گەنج و منداڵە لە بوارە تەکنەلۆجیەکان و کارامەییە پیشەیەکان، هەروەها لەڕێگەی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی کۆمپیوتەری قوتابخانەکان دەتوانرێت سود بە ژمارەیەکی زۆری منداڵ بگەیەندرێت.

Leave a Reply