+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

ئاهەنگی دەرچوانی خولی سێیەمی زمانی پرۆگرامداڕێژی (کۆدین)ـی کۆمپیوتەر

منداڵپارێزی کوردستان ئاهەنگی دەرچوونی بۆ ١٢٥ منداڵی بەشداربوون لە خولی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامداڕێژی (کۆدین) بەئەنجام گەیاند کە (٧٥) منداڵیان لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان- عەربەت لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت / سلێمانی و (٥٠) منداڵیان لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان- چوارتا لە شارۆچکەی چوارتا بوون.
خولەکە لە ڕۆژی ٢٠ / ٦ / ٢٠٢١ دەستیپێکردوە بەئامانجی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی و (STEM) زانست و تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری و ماتماتیک لە ڕێگای بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکانی تایبەت بە کانۆ.
خولەکە پرۆژەی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و World Learning و Kano computing بوو بە پاڵپشتی دارایی(Catalyst Foundation).
منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە هاوکاری ئەم خولە بوون. پرۆزبایی لە گشت خوێندکارەکان دەکەین.

Leave a Reply