+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

یادی ٣٠ ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان/ هەولێر

منداڵپارێزى کوردستان لە ٣٠ ساڵیادی دامەزراندنیدا لە ڕۆژی ١٥ / ٩ / ٢٠٢١، لە هۆتێل عەنکاوە ڕۆیاڵ / هەولێر سیمینارێکی ئەنجامدا سەبارەت بە کارو چالاکى و ئەو خزمەتگوزاریانەى لە ساڵانى کارکردنى پێشکەش بە منداڵانى شارى هەولێر کردووە لە چوارچێوەى پڕۆژەکاندا.
یادەکە بە ئامادەبوونى لایەنی حوکومى و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ناوخۆیەکان ئەنجامدرا و بروشور و بڵاوکراوەکانی منداڵپارێزی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە کۆتایدا بەڕێز سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و قایمقامى شارى هەولێر و سەرجەم ئامادەبووان پیرۆزبایى دامەزراندنى ڕێکخراوەکەیان پێ ڕاگەیاندین و دەستخۆشیان ئاراستەکردین.

Leave a Reply