+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

هوشیارکردنى کومەلگە لە شێرپەنجەى منداڵى لەشاری دهۆک و سلێمانی

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجەلە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی دەربارەی هێما و نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و چۆنیەتی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی و مافەکانی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجەمنداڵپارێزی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدا:
* لە شاری دهۆک و قەزا و ناحیەکانیان (زاخۆو ئامێدی) منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا ,هاوکات ریبۆنی شێرپەنجی منداڵی لەبەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگای دهۆک هەڵواسرا.
* لەشاری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی کەمپەینێکی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵیلە پارکی هەواری شار / سلێمانی ئەنجامدرا، هاوکات چەند تابلۆیەک نمایشکرا کە لەلایەن ئەو منداڵانەوە کێشرابوون کە لە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی چارەسەر وەردەگرن.
* لە شاری دهۆک خولێکى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن و خێزانەکانیان لە سەنتەری ژین بەڕێوەچوو، لە خولەکەداسەرجەم پەرستارەکان بەشداربوون و لەلایەن مامۆستایانی دەروونى زانکۆوە پێشکەشکرا .

Leave a Reply