+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

دامەزراندنی سیستمی چاودێریکردن و پاراستن

دامەزراندنی سیستمی چاودێریکردن و پاراستن بۆ ئەو منداڵانەی ئیستغلال دەکرێن بۆ کارکردن لە ناو شاری دهۆک دا، بە هاوکاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و هەماهەنگی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی شاری دهۆک.
بەئامانجی بەهێزکردنی ئاستی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر، منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری ڕیکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بەشداریپێکردنی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ناو شاری دهۆک و لیژنەی پاراستنی منداڵ، بە سەرپەرشتی جێگری پارێزگار ئەنجامەکانی ئەو هەڵسەنگاندنەی خستەڕوو کە منداڵپارێزی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی و چاودێری کۆمەڵایەتی دهۆک ئەنجامیدابوو بۆ منداڵانی ئیشکەر،

بۆ ئەم مەبەستە لە بەرواری 16/2/2021 دا، لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا هەموو ئەنجامەکان و پلانی پڕۆژەکە لە لایەن منداڵپارێزەوە پێشکەش بەئامادەبوان و ئەندامانی لیژنەی پاراستنی منداڵ کرا، دوابەدوای تەواوبونی کۆبونەوەکە بەپێی ڕاسپاردەی جێگری پارێزگار کەسەرۆکی لیژنەی پاراستنی منداڵیشە، کورتەو ناوەڕۆکی هەڵسەنگاندنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن خرایە ڕوو لە لایەن مندالپارێزی کوردستان و بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی شاری دهۆک ەوە.

Leave a Reply