+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

بەدیهێنانی خەونی منداڵێک

منداڵێکی ژیکەڵەی تەمەن ١٣ ساڵ لە نەخۆشخانەی نانەکەلی / هەولێر چارەسەری
شێرپەنجە وەردەگرێت، خەون و ئاواتی ئەوەبوو ڕۆژێک ببێت بە پۆلیس!
ڕۆژی ٢٤ / ٢ / ٢٠٢١، منداڵپارێزی کوردستان بەهاوکاری (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر) خەونی منداڵەکەیان بەدیهێناو بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بوو بە پۆلیس و لەگەڵ کارمەندەکاندا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس سەردانی شەقام و بازاڕی شاری هەولێری کرد.
ئاواتەخوازین هەموو ئەو منداڵانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن هیوایان هەبێت و متمانەیان بە هێزبێت تا سەربکەون بەسەر شێرپەنجەدا.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر) دەکات کە هاوکارمان بوون لە بەدیهێنانی خەونی ئەم منداڵە.

Leave a Reply