کردنەوەی هۆڵی یاریەکان لە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی
منداڵپارێزی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی شێرپهنجهی منداڵی دا هۆڵی یاریەکان لە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی کرایەوە کە لەسەر ئەرکی منداڵپارێز دروستکراوە بۆ ئەوەی منداڵان کاتەکانیان بەدڵخۆشیەوە بەسەرببەن. هاوکات ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوون بۆ ژمارەیەک منداڵ ئەنجامدرا و گۆرانیان پێشکەشکرا.



لەم ساڵدا داری ژیان (Tree of Life) لە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی نمایشکرا کە کەمپینێکی نێودەوڵەتیە تا ٣١ مارس بەردەوام دەبێت بە مەبەستی بەرفراونکردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی شێرپەنجەی منداڵی و هەوڵێکە بۆ هاوکاری منداڵان و دایک و باوکیان لە هەموو جیهاندا، داری ژیان بەدەستی ئەو منداڵانە نەخشێندراوە کە چارەسەر وەردەگرن.


