+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجەی منداڵی ‌لە شاری دهۆک

ئەو منداڵانەی لە سەنتەری ژین / دهۆک چارەسەر وەردەگرن دڵخۆشبوون بە ئەنجامدانی ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوون بۆ ژمارەیەکیان کە لەلایەن (منداڵپارێزی کوردستان)ەوە بۆیان رێکخرابوو لە ئاهەنگەکەدا دیاری و شیرینی پێشکەش بە منداڵەکان کرا.
هاوکات پۆستەری خۆپارێزی لە شێرپەنجەی منداڵی لەسەنتەرەکەدا بڵاوکرایەوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە لە شاری دهۆک و دەوروبەری بڵاوبکرێتەوە.
لەچالاکیەکەدا داری ژیان نمایشکرا کە بەدەستی ئەو منداڵانە نەخشێندراوە کە لە سەنتەری ژین چارەسەر وەردەگرن، داری ژیان کەمپینێکی نێودەوڵەتیە مەبەست لێی بەرفراونکردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی شێرپەنجەی منداڵی.

Leave a Reply