+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

٢١ی مانگی شوبات، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکه. ئه‌م ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ڕێـکخراوی یۆنیسـکۆی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ له‌ ١٧ی مانگی یازده‌ی ١٩٩٩ دانرا و دواتر له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ به‌ بڕیارێـک به‌ فه‌رمی کرا. لەم ڕووەوە یۆنسكۆ و سەرجەم رێكخراو و ناوەندەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جەخت لەسەر گرنگی فێربوونی زمانی دایك دەكەنەوە.
ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ / نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەندی ٢٩دا ئاماژە بە گرنگی مافی پاراستن و ڕێزگرتنی زمانی دایکی منداڵ دەکات وە هەروەها لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤیشدا لە چەند بەندێکدا جەخت لە گرنگی زمانی دایک کراوەتەوە.
زمانەکان یەکێکن لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی کەلەپوورە جیاوازەکان و خوێندن بە زمانی دایك یارمەتی منداڵ دەدات كە مێشكی كراوە بێت و زۆر ئاسانتر لە بابەتەكان بگات، راستەوخۆ بیر بكاتەوەو بیركردنەوەی بەهێز بێت و یارمەتییان دەدات خێراتر زمانەكانی تری جیاواز لە زمانی دایكی فێربن.

Leave a Reply