منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات
لەبەرامبەر ئەو بەشە خۆراکیانە کە ژووری بازرگانی دابینیکردبوون بۆ ئەو منداڵ و خێزانانەی کە لەماوەی مانەوە لە ماڵ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێویستیان بە هاوکاریکردن هەبوو.
ئەمڕۆ ٢٤ / ١ / ٢٠٢١، منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ” ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ” کرد لەبەرامبەر دابینکردنی ٦،٧٥٠ سەبەتەی خۆراکی بۆ ئەو منداڵ و خێزانانەی لە ماوەی کەرەنتینەدا پێویستیان پیێی بوو لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کە لەڕێگەی منداڵپارێزی کوردستانەوە بەدەستیان گەیشت.