منداڵپارێزی کوردستان – پرۆگرامی گرتنەخۆ
منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی پرۆگرامی (گرتنەخۆ) ەوە لە ساڵی ٢٠٢٠، هاوکاری مانگانەی بۆ زیاتر لە 1200 منداڵ دابیندکردووە کە پێویستیان بە هاوکاریکردن هەبووە، لەئێستاشدا بەردەوامین لە هاوکاریکردنی منداڵان و لەم ساڵدا ژمارەیەکی زۆرتری منداڵ چاوەڕێی هاوکاریکردنن.


منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو خێرخوازانە دەکات کە هاوکاری پرۆگرامی گرتنەخۆ و سندوقەکانی کۆمەک دەکەن و هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بەدەستی ئەو منداڵ و خێزانانەی پێویستیان بە هاوکاریکردن هەیە.
بە هیوای پشویەکی هەفتەی شاد بۆ هەموو هاوڕێ و هاوکارانی منداڵپارێزی کوردستان!