+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ئێستا (مەنسا) دەتوانێت ببیستێت

(مەنسا بۆتان) کچێکی تەمەن ٦ ساڵەو هەر لە منداڵیەوە توانای بیستنی نەبووە و بەمەبەستی گەڕانەوەی هەستی بیستنی سەردانی (منداڵپارێزی کوردستان)ی کردووە و خۆشبەختانە لە ١٦ / ١ / ٢٠١٩ دا بەسەرکەوتووی لەسەر ئەرکی منداڵپارێز نەشتەرگەری چاندنی گوێی ناوەوە (زەرعیقوقع)ی بۆ ئەنجامدرا.

ئێستا مەنسا بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕاهێنانی قسەکردن و ئاخاوتن سەردانی منداڵپارێزی کوردستان دەکات و لەڕێگەی پسپۆری ڕاهێنەری گفتوگۆ و ئاخاوتن هەفتانە ڕاهێنانی بۆ دەکرێت و توانای بیستنی زۆرباش بووە و لەماڵەوەش ڕاهێنانەکانی زۆر بەباشی ئەنجام دەدات.
مانگانە زیاتر لە ١٠٠ منداڵ بەمەبەستی ڕاهێنانی قسەکردن و ئاخاوتن سەردانی منداڵپارێزی کوردستان دەکەن تاکو دوبارە وەک هەر منداڵێکی ئاسایی ژیان بکەن!

لەساڵی (٢٠١٠)ەوە منداڵپارێزی کوردستان نەشتەرگەری چاندنی گوێی ناوەوە (زرع قوقع) بۆ زیاتر لە ٢٣١ منداڵ ئەنجامداوە کە پێشتر ئەم نەشتەرگەریە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرا و ١٣٤ منداڵیش بیستۆکی گوێی بۆ دابینکراوە و زیاتر لە ٣٢٣٦ کۆرسی ڕاهێنانی گفتوگۆ و
ئاخاوتن لەلایەن پسپۆری تایبەتەوە بۆ ئەو منداڵانە ئەنجامدراوە کە پێویستیان بووە.

Leave a Reply