پێشوازیكردنی منداڵان له ساڵی نوێی ٢٠٢١
منداڵپارێزی کوردستان بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و دڵخۆشکەر بۆ منداڵان و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی ٢٠٢١ و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک چەند چالاکییەکی ئەنجامدا:
* لە نەخۆشخانەی نانەکەلی / هەولێر ئاهەنگێکی هونەری بۆ ئەو منداڵانە ئەنجامدرا کە چارەسەر
وەردەگرن، منداڵان دڵخۆشبوون و شیرینی و دیاریان پێشکەشکرا.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی ڕێکخراوی (Jim-Net)/ هەولێر دەکات بۆ هەماهەنگی و هاوکاریان.
وەردەگرن، منداڵان دڵخۆشبوون و شیرینی و دیاریان پێشکەشکرا.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی ڕێکخراوی (Jim-Net)/ هەولێر دەکات بۆ هەماهەنگی و هاوکاریان.



* مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵانی چوارتا / سلێمانی چەند چالاکییەکی جۆراوجۆری ئەنجامدا. کە بریتیبوون لە شانۆگەری و پێشبڕکێی زانستی و ڕێنمایکردنی منداڵ بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا و پاکوخاوێنی.