+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

پرۆگرامی گرتنەخۆ هاوکاری دارایی بەخشییە 1175 منداڵ

منداڵپارێزی کوردستان کۆتا هاوکاری ساڵی 2020 ی بەخشیە منداڵانی سودمەندی بەرنامەی گرتنەخۆ :
1175 منداڵ لە ڕۆژانی (6 بۆ 23) ی / 12 / 2020 هاوکاریکران بەبڕی 117,572,500 (سەد و حەڤدە ملیۆن و پێنج سەد و حەفتا و دوو هەزار و پێنج سەد دینار) .
826 سودمەند لەلایەن کۆمپانیای (IQ Online) و 149 سودمەند لەلایەن سپۆنسەرانی بیانی و ناوخۆ هاوکارییەکانیان بەدەست گەیشت، وەک هاوکاری زیاتری سودمەندان لەم مانگەدا 200 منداڵی سودمەند هاوکارییەکانیان لە سندوقی کۆمەکی تایبەت بە منداڵپارێزی کوردستان بۆ دابینکراوە بە بڕی (20,000,000) بیست ملیۆن دینار.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو خێرخوازانە دەکات کە هاوکاری پرۆگرامی گرتنەخۆ و سندوقەکانی کۆمەک دەکەن. بە هیوای بەردەوامی هاوکارییەکانیان. منداڵپارێزی کوردستان هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بەدەستی ئەو منداڵ و خێزانانەی پێویستیان بە هاوکاریکردن هەیە.

Leave a Reply