دامەزراندنی پرۆژەی سیستمی چاودێری و پاراستن بۆ منداڵی ئیشکەر لە شاری دهۆک
بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاستی چاودێری پاراستن بۆ ئەو منداڵانەی کە ئیستغلالدەکرێن بۆ کارکردن منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی (کاری نێودەوڵەتی) و بەشداری دامەزراوە پەیوەندیدارەکان پرۆژەیەک لە شاری دهۆک جێبەجێدەکات.

منداڵپارێزی کوردستان لە ڕۆژانی ٢٢ / ١١ بۆ ٦ / ١٢ / ٢٠٢٠، دەستیکرد بە ئەنجامدانی پرۆژەکە و بەمەبەستی ئامادەکاری و زەمینەسازی بۆ جێجەجێکردنی گفتوگۆیەکی ئەنجامدا سەبارەت بە وردەکاری و چۆنێتی بەشداری دامەزراوە حکومییەکان لەگەڵ (جێگری پارێزگار بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرۆکی لیژنەی پاراستنی منداڵ، قائیمقامی قەزای مەڵبەند، بەڕێوەبەری کار و بەڕێوەبەری هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان) لە شاری دهۆک.