١١٥٥ منداڵ هاوکاری مانگانەیان پێشکەشکرا
1155 منداڵ لەڕێگەی پرۆگرامی گرتنەخۆی (منداڵپارێزی کوردستان)ەوە لە ڕۆژانی (5-22) / 11 / 2020، هاوکاریکران بەبڕی
106,972,000 (سەد و شەش ملیۆن و نۆسەد و حەفتا و دوو هەزار دینار).

106,972,000 (سەد و شەش ملیۆن و نۆسەد و حەفتا و دوو هەزار دینار).


826 سودمەند لەلایەن کۆمپانیای (IQ Online) و 129 سودمەند لەلایەن سپۆنسەرانی بییانی و ناوخۆ هاوکارییەکانیان بەدەست دەگات و وەک هاوکاری زیاتری سودمەندان لەم مانگەدا 200 منداڵی سودمەند هاوکارییەکانیان لە سندوقی کۆمەکی تایبەت بە منداڵپارێزی کوردستان بۆ دابینکراوە بە بڕی (20,000,000) بیست ملیۆن دینار هاوکات منداڵەکان بروشری خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڤاری پەپولەیان پێشکەشکرا.



منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو خێرخوازانە دەکات کە هاوکاری پرۆگرامی گرتنەخۆ و سندوقەکانی کۆمەک دەکەن. بە هیوای بەردەوامی هاوکارییەکانیان. منداڵپارێزی کوردستان هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بەدەستی ئەو منداڵ و خێزانانەی پێویستیان بە هاوکاریکردن هەیە.