+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

یادی ٣١ ساڵەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ لە شاری هەولێر

منداڵپارێزی کوردستان لە یادی ٣١ ساڵەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ چەند چالاکیەکی لە شاری هەولێر ئەنجامدا :
* ڕۆژی ١٨ / ١١ / ٢٠٢٠، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەمان ئەنجامدا بۆ ناساندنی مافەکانی منداڵ و بڵاوكردنەوەى بروشور و ڕێنمایی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناو دابەشکردنی گۆڤاری پەپوولە لە بازاڕەکان و شەقامە گشتیەکان.

* ڕۆژی ١٨ / ١١ / ٢٠٢٠، لەچوارچێوەی پرۆگرامی پاراستنی منداڵ جل و بەرگی زستانەمان بۆ (٤٥) منداڵ دابین کرد کە لە بەرێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر لەگەڵ دایکیان ژیان بەسەر دەبەن.

* ڕۆژی ١٩ / ١١ / ٢٠٢٠، نامیلکەی مافەکانی منداڵ و گۆڤاری پەپوولەمان بەسەر ئەو منداڵانەدا دابەشکرد کە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی / هەولێر چارەسەر وەردەگرن.

Leave a Reply