+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ئەنجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ‌حاڵه‌تی زگماگی (ناڕێکی ده‌م و لێو) ی منداڵ

ڕۆژی ١٩ / ١١ / ٢٠٢٠، منداڵپارێزی کوردستان و نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە سلێمانی لێکتێگەیشتنێکیان واژۆکرد بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵانەی حاڵەتی زگماگی (ناڕێکی دەم و لێو) یان هەیە.
لەئێستادا لە ڕێگەی تیمێکی پزیشکی پسپۆرەوە پشکین بۆ ٦٤ منداڵ کراوە و ٤ منداڵیش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و بڕیارە ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی ٦ هەفتە بەردەوامبێت و تێیدا پشکنین بۆ نزیکەی ١٥٠ منداڵ بکرێت و نەشتەرگەریش بۆ نزیکەی ٤٢ منداڵ ئەنجام بدرێت.
منداڵپارێزی کوردستان تێچوی ئەم پرۆژەیە لە ئەستۆ دەگرێت و (نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی) هەماهەنگی و ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ بەڕێوەچونی پرۆژەکە.
جێی ئاماژەیە لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکان منداڵپارێزی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ڕاهێنانی ئاخاوتن بۆ منداڵەکان لەلایەن
پزیشكی (پسپۆڕی ڕاهێنەری ئاخاوتن)ی منداڵپارێزی کوردستان.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی (د لوقمان و د. ژوان و تیمی نەخۆشخانەی ئیێرجنسی) دەکات کە هاوکارن بۆ چارەسەری ئەم منداڵانە.

Leave a Reply