+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ڕاگەیاندنی کەمپینی گەڕانەوە بۆ فێربوون Back to Learning

لە پێناو برەودان بە بواری پەروەردە و فێرکردن منداڵپارێزی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری ڕێکخراوی یونسێف لە ڕۆژی ٢٥ / ١٠ / ٢٠٢٠،
کەمپینی ( گەڕانەوە بۆ فێربوون Back to Learning ) یان لە قوتابخانەی (ئەمین زەکی) لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

ماوەی کەمپینەکە دوو مانگ دەخایەنێت کە تێیدا چەند تیمێکی گەڕۆک لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان هەوڵی گەڕاندنەوەی منداڵان دەدەن بۆ بەر خوێندن و زانیاری پێویست کۆدەکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ تیمە گەڕۆکەکانی منداڵپارێزی کوردستان لە کەمپی پەنابەرانی باریکە/ سلێمانی دەستیانکرد بە ئەنجامدانی کەمپەینەکە.


بڕیارە ئەم کەمپینە لە ناوچەکانی (سەنتەری شاری سلێمانی، سەیدسادق، چەمچەماڵ، ڕانیە و پشدەر) ئەنجامبدرێت کە تێیدا بیست و یەک تیمی گەڕۆک لە ناوچە
جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی هەوڵی گەراندنەوەی منداڵان دەدەن بۆ بەر خوێندن و زانیاری پێویست کۆدەکەنەوە.

Leave a Reply