+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

واژۆی لێکتێگەیشتنێکی کەمپینی گەڕانەوە بۆ خوێندن

لە پێناو برەودان بە بواری پەروەردە و فێرکردن منداڵپارێزی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری ڕێکخراوی
یونسێف (کەمپینی گەڕانەوە بۆ خوێندن) ڕادەگەیەنێن.

ئەمڕۆ رێکەوتی 19 / 10 /2020 ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان (KSC) بە چاودێری وەزارەتی پەروەردە و بە هاوکاری
ڕێکخراوی یونیسێف، بە مەبەستی گەڕاندەنەوەی ئەو منداڵانەی لە خوێندن دابڕاون یاخود هەر نەچوونەتە بەر خوێندن
واژۆی لێکتێگەیشتنێکی کرد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی.

کەمپینی گەڕانەوە بۆ خوێندن لە ناوچەکانی (سەنتەری شاری سلێمانی، سەیدسادق، چەمچەماڵ، ڕانیە و پشدەر).
بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو منداڵانەی لە خوێندن دابڕاون یاخود هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن جێبەجێ دەکرێت.
ماوەی کەمپینەکە دوو مانگ دەبێت، کە تێیدا بیست و یەک تیمی گەڕۆک لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی هەوڵی
گەڕاندنەوەی منداڵان دەدەن بۆ بەر خوێندن و زانیاری پێویست کۆدەکەنەوە.

Leave a Reply