+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

بەردەوامی لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە / هەولێر و دهۆک

* منداڵپارێزی کوردستان لەشاری هەولێر و لە مانگی هۆشیاری شیرپەنجەی منداڵییدا سەردانی بنکە تەندروستیەکانی ناو شاری هەولێری کرد بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی دەربارەی هێما و نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و چۆنیەتی خۆپاراستن و مافەکانی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە، هاوکات منداڵانیش دڵخۆشبوون بە وەرگرتنی گۆڤاری پەپولە کە ٥٠٠ گۆڤاری لێ دابەشکرا.

* لە شاری دهۆک منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی یاسای کرد و بروشوری ڕێنمایی سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی دابەشکرد.

Leave a Reply